riklam

داهاتی ئەمڕ‌ۆی گەنجینەكانی سلێمانی زیاتر لە 14 ملیار دینار دابەزیوە

کوردستان 06:50 PM - 2022-12-21
 داهاتی ئەمڕ‌ۆی گەنجینەكانی سلێمانی زیاتر لە 14 ملیار دینار دابەزیوە

داهاتی ئەمڕ‌ۆی گەنجینەكانی سلێمانی زیاتر لە 14 ملیار دینار دابەزیوە

داهاتی رۆژی 21/12ی گەنجینەكان دوو ملیار و 741 ملیۆن و 83 هەزار و 925 دینار بووە كە نوێترین ئەپدەیتی سایتی شەفافیەتە بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان.

بەگوێرەی داتای نوێی سایتی شەفافیەت، زۆرترین داهات لە گەنجینەی 1 تۆماركراوە كە 1 ملیار دینارە و دوای ئەو گەنجینەی دوو 947  ملیۆن دینار بووە و لە گەنجینەی گەرمیان 391 ملیۆن و لە گەنجینەی هەڵەبجە 230 ملیۆن دیناربووە و گەنجینەی راپەڕین 48 ملیۆن دینار و گەنجینەی چەمچەماڵ 14 ملیۆن دینار تۆماركراوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی سایتی شەفافیەت كە 10 زۆرتین داهات دیاریكراوە، لەو بڕە 683 ملیۆن داهاتی جۆراوجۆر (ایرادات متنوعە) و 508 ملیۆن باجی گومرگی كەلوپەلی هاوردەكراو، 411 ملیۆن هاوبەشی، 187 ملیۆن تابلۆی ئەلمانی، 145 ملیۆن سزادان (غرامات)، 130 ملیۆن شەقام، 102 ملیۆن ئۆتۆمبیل (سیارات)، 93 ملیۆن باج لەسەر خاوەن كار (الضریبە علی اصحاب الاعمال والمهن)، 70 ملیۆن رسوماتی تر (رسوم اخری)، 64 ملیۆن ژینگە بووە.

سایتی شەفافیەت  ئۆپشنی  6 گەنجینە و 27 وەزارەت و 600 فەرمانگەی تێدا دیاریكراوە و رۆژانە زانیاری و داتاكان لەم رێگە دیجیتاڵییەوە بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە روو تاوەكو شەفافیەتی داهات بۆ هەمووان بێت.

ئەم پڕۆژەیە یەكەمینجارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان هەیە و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانەوە راگەیەندراوە وەك هەنگاوی یەكەم.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رۆژانە و سەعات بەسەعات سەرجەم داهاتی گەنجینەكان لەرێی سایتی شەفافیەتەوە https://shafafiat.com/ تۆماردەكرێت و بڵاودەكرێتەوە".

PUKMEDIA 


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket