riklam

سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە: وەبەرهێنەرانی كورد دەڕۆن

کوردستان 05:30 PM - 2022-12-21
وەبەرهێنەرانی كورد دەڕۆن

وەبەرهێنەرانی كورد دەڕۆن

پەرلەمانتارێكی دیكەی كوردستان "مەترسیی لەسەر وەبەرهێنەران لە هەولێر ئاشكرا دەكات" و دەڵێت: "زۆرێك لە وەبەرهێن و سەرمایەدارانی كورد بە داهاتەكانیانەوە روو لە بەغداو شارەكانی دیكەی عیراق و وڵاتانی دەرەوە دەكەن"، پەرلەمانتارێكی كوردستانیش لەپشكی گۆڕان دەڵێت: "بازرگانەكانی هەولێر ئەو شارە جێدەهێڵن و بەرەو بەغدا بۆ وەبەرهێنان دەڕۆن" بە وتەی پەرلەمانتارەكە"چەندین بەڵگەی لایە كە وەبەرهێنانی هەولێر بەرەو بەغدا كۆچ دەكەن.

وەبەرهێنەرانی هەولێر كۆچ دەكەن
هاوڕێ مەلا ستار سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پشتڕاستی هەواڵێكی پێشووی سایتی PUKMEDIA  ی كردەوەو وتی: "ژمارەیەكی زۆر وەبەرهێن هەولێریان جێهێشتووە و روویان لەبەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق كردوە."

"هەموارنەكردنەوەی یاسای وەبەرهێنان یەكێكە لەو كێشانەی كە وادەكات وەبەرهێنەران پارەكانیان لە هەرێمی كوردستان ببەنە دەرەوە و وەبەرهێنانی پێوە بكەن" هاوڕێ مەلا ستار وادەڵێت.
حزب وەبەرهێنەرانی هەولێر راودەنێت
بۆ یەكەمجار PUKMEDIA لە راپۆرتێكدا ئەم مەترسییەی لەسەر وەبەرهێنان و راكردنی سەرمایەداران لە پایتەختی هەرێمەوە بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خواری عیراق بڵاوكردەوە كە پەرلەمانتارێكی گۆرانیش "بەڵگەو دۆكیۆمێنتی لەو بارەیەوە كۆكردۆتەوە و دەیداتە پەرلەمانی كوردستان".

یاسین خزر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان پێشتر بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  PUKMEDIA ی سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە: وەبەرهێنەرانی كورد دەڕۆن راگەیاند: "بەهۆی نائارامی سیاسیی و زاڵبوونی دەسەڵاتی حزب بەسەر یاسادا، بازرگانەكانی هەولێر ئەو شارە جێدەهێڵن و بەرەو بەغدا بۆ وەبەرهێنان دەڕۆن، كە چەندین نموونەی وام لایە".

"سەرمایەدار و وەبەرهێنەران لەهەولێر پارەیان پێ نادرێت و سوكایەتییان پێ دەكرێت دوور نیە سەرانەشیان لێ وەربگیرێت، ئەمەش هۆكارێكی دیارە كە سەدان سەرمایەدار هەولێر چۆڵبكەن و بچنە بەغدا، چونكە پێیان وایە لەوێ زیاتر پارێزراو دەبن و مافەكانیان دەپارێزرێت". ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان وایوت.
وەبەرهێنەران لەژیانی خۆیان دڵنیا نین

پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان راشكاوانە بۆ PUKMEDIA وتی:" خەڵك لە ژیانی خۆی دڵنیا نییە، كاتێك یاسا سەروەر نابێت و چواردەوری ماڵی جێگری سەرۆكی حكومەت لەهەولێر دەگیرێت، ئیتر بازرگان و خەڵكی هەژارو بێ دەسەڵات بڕوای چی بە ئارامی لەهەولێر هەبێت وەبەرهێنان بكات، هەر ئەمەشە وایكردوە كە هیچ كەسێك خاوەنی هیچ شتێك نەبێت لە هەولێر".

وەبەرهێنەران پارە دەبەنە دەرەوەی وڵات

"چەندین بەڵگە و ناوی دەوڵەمەندم لایە كە هەڵهاتوون بۆ بەغدا و دەرەوەی وڵات و بە پارەیەكی زۆر پاسپۆرتی دۆمۆنیكایان كڕیوە، یان موڵكەكانیان فرۆشتووەو دەڕۆن كۆچ دەكەن، سەرمایەدارەكان لە هەولێر لەژیانی خۆیان دڵنیا نین و دەڕۆن، ئەم دۆخە چاكسازی راستەقینەی دەوێت، نەك تەنها دروشم و وتەی بێ كردار"، پەرلەمانتارەكەی گۆڕان وایوت. 

 

وه‌به‌رهێنه‌رانی كورد روو له‌ عیراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket