شه‌فافییه‌ت رووی دیموكراسی حكومه‌ت نیشانده‌دات
کوردستان 09:26 AM - 2022-12-21شه‌فافییه‌ت رووی دیموكراسی حكومه‌ت نیشانده‌دات
شه‌فافییه‌ت له‌داهات و خه‌رجی به كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسی له‌وڵاتان داده‌نرێت و هه‌وڵه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌وچێوارچێوه‌یه‌دا به كه‌م وێنه له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش وه‌سفده‌كرێت.
سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستپێشخه‌ربووه بۆ شه‌فافیه‌ت له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌كێتیش هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می له‌حكومه‌ت كه سه‌رۆكی حكومه‌ته لای بووبێت، كابینه‌كه‌ی له‌داهات و خه‌رجی شه‌فافترین بووه.
یه‌كێتی و شه‌فافییه‌ت
به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د یاساناس و هه‌ڵگری بڕ‌وانامه‌ی ماجستێر له‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تائێستا، هه‌ركاتێك بڕ‌یار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م بووبێت و سه‌رۆكی حكومه‌تی لا بووبێت، هه‌وڵی شه‌فافكردنی داهاتی داوه".
سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌زگای چاودێری دارایی دروستكرد
"له‌دوای راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1999، به بڕ‌یاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌زگای چاودێری دارایی دروستكرا، كه ئه‌وكات بۆ هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی نوێ و جێگای سه‌رنج بوو، كه حكومه‌ت به‌وشێوه‌یه توانی هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كان باشتر رێكبخاته‌وه" به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د وای وت.
قوباد تاڵه‌بانی داهێنانی له‌شه‌فافییه‌ت كرد
ده‌شڵێت:" ئه‌م هه‌وڵه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كه‌م وێنه‌یه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره حكومه‌تێك به‌ئاشكرا ده‌ست بۆ چاكسازی و شه‌فافیه‌ت له‌داهات به‌رێت".
یه‌كێتی داهاتی نه‌وتی شه‌فاف ده‌كرد
ئه‌و یاساناسه ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر داهاته نه‌وتییه‌كانیش له‌لای یه‌كێتی بوایه ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه شه‌فافی ده‌كرد وه‌ك چۆن پێشتر یه‌كێتی خۆی خاوه‌نی پیشه‌سازی نه‌وت بوو هه‌روه‌ها داهاتی نه‌وتی زۆر به شه‌فافی له‌ڕ‌ێی دیوانی چاودێری داراییه‌وه راده‌گه‌یاند".
شه‌فافییه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی، پارتی له‌حكومه‌ت بێزار كردوه
پرۆژه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به ناوی شه‌فافیه‌ت تیمی پارتی له‌حكومه‌ت بێزار كردوه‌و خستوونێتییه به‌رده‌م دووڕێیانێك كه خۆشیان نازانن چی بكه‌ن.
د.دڵپاك تاهیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت:" راگه‌یاندنی سایتی شه‌فافییه‌ت هه‌نگاوێكی زۆر بوێرانه‌و دیموكراسییانه‌یه‌و تیمی پارتی له‌حكومه‌تی بێزار كردوه‌و خستوونێتییه به‌رده‌م دووڕێیانێك كه نازانێت چی بكه‌ن".
یان چاو له‌یه‌كێتی بكرێت یان گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت
" تیمی پارتی له‌حكومه‌ت یان ده‌بێت چاو له‌تیمی یه‌كێتی بكه‌ن و داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی ئاشكرا بكه‌ن، یان له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه كلاسیكییه گه‌نده‌ڵیه به‌رده‌وام بن و وه‌ك ئێستا كه‌س نه‌زانێت داهات چه‌نده‌و خه‌رجی چۆن خه‌رج ده‌كرێت" د.دڵپاك تاهیر وای وت.
هه‌نگاوی دووهه‌می شه‌فافییه‌ت به‌ڕێوه‌یه
ده‌شڵێت: هه‌نگاوی یه‌كه‌می شه‌فافییه‌ت شتێكی نه‌هێشته‌وه تا به‌ناوی به‌دیارنه‌مانی داهات و چۆنێتی خه‌رجكردنی داهاته‌كه یه‌كێتی بێ تاوانبار بكرێت، هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه شه‌فافییه‌ت داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا بكات، كه بێگومان ئه‌وه داوای په‌رله‌مان و خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانیشه".
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجی.
ئێستا رۆژانه ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕ‌ین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه بزانیت.
به‌پێی نوێترین ئاماری سایتی شه‌فافییه‌ت www.shafafiat.com، دوێنی دووشه‌ممه 20-12-2022، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕ‌ین 16 ملیار و 713 ملیۆن و 114 هه‌زار دیناربووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22