riklam

داهاتی یەك رۆژی سلێمانی 6 ملیار و 273 ملیۆن دینارە

کوردستان 09:28 PM - 2022-12-18
شەفافییەت

شەفافییەت

داهاتی رۆژی 18/12ی گەنجینەكان 6 ملیار و 273 ملیۆن و 3 هەزار دینار بووە كە نوێترین ئەپدەیتی سایتی شەفافیەتە بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان.

بەگوێرەی داتای نوێی سایتی شەفافیەت، زۆرترین داهات لە گەنجینەی 2 تۆماركراوە كە 5 ملیار دینارە و دوای ئەو گەنجینەی یەك 414 ملیۆن دینار بووە و لە گەنجینەی راپەڕین 221 ملیۆن و گەنجینەی چەمچەماڵ 36 ملیۆن دینار و گەنجینەی هەڵەبجەش 12 ملیۆن دینار تۆماركراوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی سایتی شەفافیەت كە 10 زۆرترین داهات دیاریكراوە، لەو بڕە 4 ملیار دینار داهاتی جۆراو جۆرە كە زۆترینە و 529 ملیۆنیش لە داهاتی مبیعات عرضیە، 393 ملیۆنیش لە باجی گومرگی كەلوپەلی هاوردەكراوە و 334 ملیۆنیش چەك-ەو  74 ملیۆن باجە لەسەر خاوەنكار، 65 ملیۆن رسوماتی ترە و 47 ملیۆنیش ایراد بطاقات-ە و 27 ملیۆنیش بەكرێدانی بینای نیشتەجێبوونە و 23 ملیۆنی بدل ايجار الدكاكين و 16 ملیۆنیش نەخۆشی شێرپەنجە 5%ە.

سایتی شەفافیەت  ئۆپشنی 6 گەنجینە و 27 وەزارەت و 600 فەرمانگەی تێدا دیاریكراوە و رۆژانە زانیاری و داتاكان لەم رێگە دیجیتاڵیەوە بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە روو تاوەكو شەفافیەتی داهات بۆ هەموان بێت.

ئەم پرۆژەیە یەكەمینجارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان هەیە و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانەوە راگەیەندراوە وەك هەنگاوی یەكەم.

بەگوێرەی داتای دوێنی 17/12ی سایتی شەفافیەت بڕی تۆماركراو 428 ملیۆن دینار و 153 هەزار و 450 دینار بووە.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی رەسمی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" رۆژانە و سەعات بەسەعات سەرجەم داهاتی گەنجینەكان لەرێی سایتی شەفافیەتەوە https://shafafiat.com/ تۆماردەكرێت و بڵاودەكرێتەوە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket