یه‌كه‌مجاره هێزی سه‌ربازی نوێژ له‌سه‌ر ته‌رمی فه‌رمانده‌كه‌یان ده‌كه‌ن
کوردستان 05:36 PM - 2022-12-18نوێژکردن لەسەر تەرمی شەهید ئاکامی گەل
سه‌ركرده
ئیسلامیی و مامۆستایانی ئاینییش هاوخه‌می بۆ شه‌هیدبوونی فه‌رمانده ئاكام ده‌رده‌بڕن
و ده‌ستخۆشی له‌شێوازی نوێژی مردوو ده‌كه‌ن كه له‌ناو هێزه‌كانی كۆماندۆ كرا.
فه‌رمانده
ئاكام سێ جار نوێژی مردوو لەسەر تەرمەکەی لە ئه‌ڵمانیا و باره‌گای هێزه‌كانی كۆماندۆ
و له مزگه‌وتی سه‌ید جه‌عفه‌ر له هه‌ولێر
له‌سه‌ر کرا.
سه‌رۆك
بافڵ تاڵه‌بانی له‌وتاری پێشوازیكردن له ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده رایگه‌یاند: "
كاك ئاكام ئازا و به‌وه‌فا بوو، پیاوێكی به‌دین بوو، ئێمه هه‌موومان موسوڵمانین،
هه‌رچه‌ند دڵمان گران بێت، ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بكه‌ین كه به پاكی و سه‌ربه‌رزی
گه‌ڕایه‌وه‌ی بۆلای خوای گه‌وره". و سه‌رۆكی یه‌كێتی له باره‌گای هێزه‌كانی
كۆماندۆ نوێژی مردووی له‌سه‌ر ته‌رمی فه‌رمانده ئاكام كرد.
پابه‌ندبوونی
شه‌هید ئاكام به مه‌رجه‌كانی ئاینی ئیسلامه‌وه وایكرد سێ‌جار نوێژی مردوو له‌سه‌ر
ته‌رمی شه‌هید ئاكام ئه‌نجامبدرێت، كه سه‌دان كه‌س له‌نوێژه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی بۆ شه‌هید ئاكام: به‌هه‌شتت به‌نسیب بێت
ژماره‌یه‌كی
زۆری هێزه‌كانی كۆماندۆ به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی فه‌رمانده
ئاكام نوێژی مردوویان كرد‌و ئه‌مه‌ش بووه جێی ده‌ستخۆشی هه‌موولایه‌ك.
د.عه‌بدوللـه‌تیف
ئه‌حمه‌د، ناسراو به عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌له‌فی له‌كوردستان
له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده ئاكام ده‌ڵێت: "له‌لایه‌كه‌وه هه‌موومان
خه‌فه‌تبارین به له‌ده‌ستدانی فه‌رمانده‌ی ئیماندار‌و چاكه‌كارو خۆشه‌ویست فه‌رمانده
ئاكام، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دڵخۆشین به نوێژی جه‌نازه له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ی
هێزه‌كانی كۆماندۆ له باره‌گای فه‌رمانده‌یی".
"داواكارین
له‌په‌روه‌ردگار فه‌رمانده ئاكام به شه‌هید قبوڵ بكات و پله‌ی به‌رزی به‌هه‌شتی
به نسیب بكات" سه‌له‌فی وایوت.
سه‌لیم شوشكه‌یی: یه‌كه‌مجاره له‌و جۆره له‌نوێژ كردنه
بۆ
یه‌كه‌مجاره له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژماره زۆره‌ی پێشمه‌رگه به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه
نوێژی مردوو له‌سه‌ر ته‌رمی فه‌رمانده‌كه‌یان بكه‌ن.
سه‌لیم
شوشكه‌یی مامۆستای ئاینی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:"
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له‌و جۆره له‌نوێژكردنه له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربازییه‌وه
له‌سه‌ر ته‌رمی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌كرێت، كه‌میشن ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئاوا
خه‌ڵك هاوسۆزو دڵته‌نگن به‌مردنیان".
"نوێژی
مردوو به‌كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربازییه‌وه جێگای ده‌ستخۆشیه‌و خوای گه‌وره
له‌گوناهی كاكه ئاكام خۆشبێت" شوشكه‌یی وایوت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: هێزه‌كانی كۆماندۆ پێشه‌نگبوون
نوێژی
مردوو به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماندۆوه به پێشه‌نگ و
پێشینه له‌هه‌رێمی كوردستان ناوده‌برێت و ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كرێت.
ئه‌بوبه‌كر
كاروانی ونوسه‌ر و روناكبیر و سه‌ركرده‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له هه‌ژماری
تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:" ئاكام عومه‌ر پێش
ھه‌رشتێك كادرێكی سه‌ربازی و ئه‌منی كورد بوو، بۆیه بۆ شه‌ھیدبوونی له‌و ته‌مه‌نه
گه‌نجییه‌دا په‌رۆش بووین".
ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌شكردوه:" ئه‌و شێوازه نوێژكردنه له‌سه‌ر ته‌رمی شه‌هید ئاكام به
پێشینه‌و پێشه‌نگ له‌نێو ھێزه چه‌كداره‌كانی ھه‌رێمدا داده‌نرێت".
شه‌هیدی
فه‌رمانده ئاكام عومه‌ر سێ جار نوێژی مردووی له‌سه‌ركرا، كه له ئه‌ڵمانیا و سلێمانی
و هه‌ولێر بوو، بووه جێی ده‌ستخۆشی سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان و مامۆستایانی ئاینی و
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆیان به‌پێشه‌نگ له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24