پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت ده‌بێته به‌ڵگه‌ی په‌رله‌مان
کوردستان 03:03 PM - 2022-12-18سیروان بابان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان
پرۆژه‌ی
"شه‌فافیه‌ت" به‌یه‌كێك له‌پرۆژه گرنگه‌كانی به‌رچاوڕوونی دارایی له‌هه‌رێمی
كوردستان هه‌ژمارده‌كرێت و ده‌خوازرێت ئه‌و پرۆژه‌یه له سلێمانییه‌وه بۆ پارێزگاكانی
دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بگوازرێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆش ده‌ڵێت:
"پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌بێته به‌ڵگه، تا رێگری له‌گه‌نده‌ڵی
بكه‌ن، بۆیه‌پێویسته هه‌مووان چاوی لێبكه‌ن" و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:
"پرۆژه‌كه ده‌بێته به‌ڵگه بۆ په‌رله‌مان".
قوباد
تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم پرۆژه‌ی "شه‌فافیه‌ت" به هه‌نگاوی
یه‌كه‌م داده‌نێت و ئاشكرایده‌كات كه‌له هه‌نگاوی دووه‌مدا سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی
سلێمانی به‌ڕوونی بڵاوده‌كاته‌وه تا هاووڵاتیانی كوردستان راستییه‌كان بزانن.
پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت به‌شێك ده‌بێت له‌پرۆژه یاسای بودجه
پرۆژه‌ی
شه‌فافیه‌ت وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌رزده‌ڕخێنرێت و
پێویسته له‌پارێزگاكانی دیكه‌ش جێبه‌جێ بكرێت.
سیروان
بابان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ PUKMEDIA وتی: "راگه‌یاندنی
پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت له پارێزگای سلێمانی وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ره‌تایه‌كی زۆر
باشه".
"خوابكات
ئه‌و پرۆژه‌یه له‌هه‌موو كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، چونكه پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت هه‌وڵێكه
بۆ ناساندنی مافی گشتی به‌ره‌سمی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دیجیتاڵ كردنی هه‌ر داتا‌و
زانیارییه‌ك بۆ ئێستای هه‌رێم گرنگه، كه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه"
سیروان بابان وای وت.
ده‌شڵێت:
"پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌بێته به‌ڵگه، تا رێگری له‌گه‌نده‌ڵی
بكه‌ن، بۆیه هه‌ر كارێكی خزمه‌ت له‌كوردستان بكرێت، پێویسته هه‌مووان چاوی لێبكه‌ن،
ده‌توانین ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك به‌شێكیش له پرۆژه یاسای بودجه لێی بڕوانین".
له‌پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌تدا داهاتی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵكه
پێویسته
خه‌ڵك له‌داهات و خه‌رجی حكومه‌ت ئاگاداربێت و پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌ته
بۆ هه‌مووان ده‌ڕه‌خسێنێت و گرنگه خه‌ڵك ئاگاداری پرسی دارایی بێت له‌هه‌رێمی
كوردستان.
عه‌باس
فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "پڕۆژه‌ی
شه‌فافیه‌ت له داهات هێنده گرنگه كه ده‌بوو زووتر جێبه‌جێ بكرایه، چونكه
داهات هی خه‌ڵكه و ده‌بێت خه‌ڵك لێی ئاگاداربێت و بۆ خه‌ڵك بێت".
شه‌فافیه‌ت بگوازرێته‌وه بۆ هه‌رێم و عیراق
هه‌وڵه‌كانی
قوباد تاڵه‌بانی بۆ به‌دیجیتاڵكردنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنرێت و پرۆژه‌ی
شه‌فافیه‌تیش هه‌وڵێكی دیكه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته له‌و پێناوه‌دا.
"پڕۆژه‌ی
شه‌فافیه‌ت دووه‌م هه‌نگاوی گرنگی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمه
كه جێبه‌جێی كردووه له‌دوای سیستمی بایۆمه‌تری كه ئه‌ویش هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ
(شه‌فافیه‌ت) و ئاشكراكردنی ناوی دووباره و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و زانیاریی ته‌واو
له‌سه‌ریان" عه‌باس فه‌تاح واده‌ڵێت.
ئه‌و
ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "پڕۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت ده‌بوو نه‌ك له‌پارێزگایه‌ك،
به‌ڵكو له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرایه، هیوادارین له‌سه‌ر ده‌ستی
قوباد تاڵه‌بانی بگوازرێته‌وه بۆ هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێم و عیراقیش".
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له ئاشكرا كردنی داهات نه‌ترسن
پرۆژه‌ی
شه‌فافیه‌ت وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌یاسای بودجه سوودی لێوه‌رده‌گرێت و وردتر داهات
و خه‌رجی به‌رچاو ده‌خات و واده‌كات حكومه‌ت باشتر خزمه‌ت بكات.
عه‌باس
فه‌تاح راشیگه‌یاند: "گومانی تێدا نییه كه ده‌بێت هاووڵاتیانی هه‌رێم ساڵانه
له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه ئاگایان له بودجه و داهات بێت، به‌ڵام پڕۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت
باشتر و وردتر داهات ئاشكرا ده‌كات و داتاكان رۆژانه و به سه‌عات بڵاوده‌كاته‌وه".
"گرنگه
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وه‌ك پارێزگای سلێمانی نه‌ترسن له‌وه‌ی داهات ئاشكرا بكه‌ن،
چونكه شه‌فافیه‌ت و راستی له داهات و خه‌رجیی، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر و
حكومه‌ته‌كه‌ش به‌ره‌و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار ده‌بات" عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ڵێت.
هه‌موو هه‌نگاوێك به‌ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت به‌رز ده‌نڕخێنرێت
داوا
ده‌كرێت پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت سه‌رتاسه‌ری بێت و داهاته نه‌وتییه‌كانیش بگرێته‌وه،
ئه‌مه‌ش له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی
گشتی.
عه‌لی
حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی شه‌فافیه‌تی قوباد تاڵه‌بانی
له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ببیندرێت و چه‌ندین هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دوادابێت
كارێكی باشه".
"شه‌فافیه‌ت
و چاكسازی سه‌رتاسه‌ری بێت دۆسیه‌ی نه‌وت و زه‌وی و گومرگ و گرێبه‌سته‌كان و هێزی
ئه‌منی و سه‌ربازی دادگا…. هتد له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا بگرێته‌وه" عه‌لی
حه‌مه ساڵح وا ده‌ڵێت.
سه‌میر
هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "شه‌فافییه‌ت
له‌داهات و چاكسازیكردن له كه‌رته جیاجیاكاندا یه‌كێك بووه له ئه‌وله‌ویاتی
كاره‌كانی قوباد تاڵه‌بانی هه‌ر له‌كابینه‌كانی پێشووتره‌وه و كاریتریشی له‌وه‌باره‌یه‌وه
جێبه‌جێكراون".
"به‌هیواین
له‌پارێزگاكانی تریش سوود له‌م ئه‌زموونه ناوازه‌یه ببینن"، وته‌بێژی جێگری
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم وایوت.
هیچی شاراوه له‌باره‌ی داهاته‌كانه‌وه نابێت
سه‌میر
هه‌ورامی له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه به‌نمونه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "تۆماركردنی
مووچه‌خۆران له‌سیستمی بایۆمه‌تری، پڕۆژه‌ی خزمه‌ت و به‌دیجیتاڵكردنی كاروباری
هاووڵاتیان له به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان و ژماره‌یه‌كیتر له پڕۆژه هاوشێوه‌كان
جێبه‌جێكراون".
ئه‌مه‌ی
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه www.shafafiat.com، ته‌نها ماڵپه‌ڕێك نییه بۆ خستنه‌ڕووی زانیاری،
به‌ڵكو داڕشتنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و دارایی و بانكییه و له‌هه‌مان كات دا شه‌فافیه‌ته
له داهاتی دارایی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچی
شاراوه نه‌بێت له‌باره‌ی داهاته‌كانه‌وه.
سایتی
شه‌فافیه‌ت رۆژانه داھاتی نانه‌وتی پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان
و راپه‌رین به ورده‌كاریه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه تێیدا داھاتی كۆكراوه‌ی فه‌رمانگه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت.
به‌پێی
داتاكانی سایته‌كه، داھاتی دوێنی 17-12-2022 رۆژی شه‌ممه‌ی سلێمانی 426 ملیۆن و
448 ھه‌زار دیناربووه‌و به‌راورد به رۆژی ھه‌ینی به‌ڕێژه‌ی 18% واتا 97 ملیۆن دینار
كه‌میكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23