riklam

پەرلەمانتارێک: ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم ئەنجامی زەمینەسازی پێشترە

کوردستان 07:32 PM - 2022-12-16

ناردنی بڕی 400 ملیار دیناری دوو مانگ بۆ هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی تیمی حكومەتی هەرێم بوو كە لە رابردوودا زیاتر لە 20 جار سەردانی بەغدای كردبوو.

د. نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" ناردنی ئەو پارەیە لەعیراقەوە بۆ هەرێم، لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەیە كە پێشتر قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی تیمی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق ئیمزا كرابوو، بەڵام وەفدی یەكێتی لەكاتی پێكهێنانی ئەم كابینەیەدا ئەو رێككەوتنەی زیندوو كردەوە".

" قوباد تاڵەبانی دوای زیاتر لە 20 جار سەردانی بەغداو درێژەدان بە گفتوگۆكان توانی لەبودجەی ساڵی 2021 دا بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم جێگیر بكات، بێگومان ئەو پارەیەشی بڕیادراوە بۆ هەرێم بنێردرێت، درێژە پێدەری ئەو میكانزمەیە كەپێشتر حكومەتی عیراق بۆ هەرێمی ناردبوو" نەرمین مەعروف وای وات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاشیگەیاند: ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە، چونكە پەیوەندی بە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەوە هەیە و ئەمەش كاریگەری باش لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان دروستدەكات". 

وتیشی: "ناردنی هەربڕە پارەیەك لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان ، دەبێت پێشتر زەمینەسازی و بناغەیەكی باشی بۆدابندرێت ، چونكەناردنی پارە هەروا ئاسان نییە و حكومەتی سۆدانی دەستبەجی بڕیاری ناردنی پارە نادات، بۆیە دواجار ناردنی هەربڕەپارەیەك ڕێكاری یاسایی و ئیداری خۆی هەیە ، كەواتە ناردنی ئەم بڕەپارەیەش بناغەی هەیەوە بناغەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنەی لەلایەن بەڕێز( قوباد تاڵەبانی )ەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق ، لە ماوەكانی ڕابردوو ئەنجامی داوە".

دەشڵێت: "ئەگەر هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت نەبووایە، هەرگیز حكومەتەكەی سودانی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم نەدەنارد، چونكە حكومەتی هەرێم پابەندنەبووە بەرێككەوتنەكە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket