riklam

خاڵێكی دیكەی پرۆژەكەی یەكێتی جێبەجێ دەكرێت

کوردستان 09:38 AM - 2022-12-16

ناردنی مووچەو بودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی عیراقەوە، لەسەرەكیترین ئەو خاڵانەبوو، كە  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لەسەر دەكردەوە كە "نابێت مووچە و بودجە تێكەڵی بارودۆخی سیاسی بكرێت و بەهێڵی سووری ناوبردووە".

رزگار حاجی حەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە (ئەندامێكی وەفدی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی سودانی بوو) بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەكێك لەداواكارییە سەرەكییەكانی یەكێتی لەكاتی پێكهێنانی حكومەتەكەی سودانیدا ئەوەبوو كە نابێت مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان تێكەڵی سیاسەت و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بكرێت".

 

"ئەو پرسانەی لای یەكێتی جێی بایەخ بوون بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەحكومەتەمەی سودانی دا جێگیركرا"، رزگار حاجی حەمەد وای وت.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی، هاوكات كە ئەندامی وەفدی یەكێتی بووە لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەشڵێت: "بە دیاریی كراوی ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، دوای دەستبەكاربوونیشی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدكراوەتەوە كە نابێت مووچە و بودجەی هەرێم تێكەڵی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket