تیمی یەكێتی پێشینەی 200 ملیارەكەی هەرێم زیندوو دەكاتەوە
کوردستان 04:09 PM - 2022-12-14تیمی یەكێتی پێشینەی 200 ملیارەكەی هەرێم زیندوو دەكاتەوە
وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق توانی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەپرۆژەیەكدا پێشكەش بەكابینەكەی سودانی بكات و هەوڵی كردنەوەی گرێ كوێرەكان بدات.
ئەندامێكی وەفدی یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی سودانی دووپاتیكردەوە: "چارەسەری بنەڕەتی مووچە و بودجە و مافی خەڵك و خاكی هەرێم لە بنەما سەرەكییەكانی كارنامەكەی یەكێتییە، كە سەرۆك بافڵ پێشكەشی محەمەد شیاع سودانی كردووە".
خاڵێكی دیكەی پرۆژەكەی یەكێتی جێبەجێ دەكرێت
ناردنی مووچەو بودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی عیراقەوە، لەسەرەكیترین ئەو خاڵانەبوو، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لەسەر دەكردەوە كە "نابێت مووچە و بودجە تێكەڵی بارودۆخی سیاسی بكرێت و بەهێڵی سووری ناوبردووە".
رزگار حاجی حەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە (ئەندامێكی وەفدی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی سودانی بوو) بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەكێك لەداواكارییە سەرەكییەكانی یەكێتی لەكاتی پێكهێنانی حكومەتەكەی سودانیدا ئەوەبوو كە نابێت مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان تێكەڵی سیاسەت و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بكرێت".
"ئەو پرسانەی لای یەكێتی جێی بایەخ بوون بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەحكومەتەمەی سودانی دا جێگیركرا"، رزگار حاجی حەمەد وای وت.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی، هاوكات كە ئەندامی وەفدی یەكێتی بووە لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەشڵێت: "بە دیاریی كراوی ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، دوای دەستبەكاربوونیشی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدكراوەتەوە كە نابێت مووچە و بودجەی هەرێم تێكەڵی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت".
قوباد تاڵەبانی پێشینەی هەرێمی لە بودجەی 2021 جێگیر كرد
ناردنی بڕی 400 ملیار دیناری دوو مانگ بۆ هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی تیمی حكومەتی هەرێم بوو كە لە رابردوودا زیاتر لە 20 جار سەردانی بەغدای كردبوو.
د. نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" ناردنی ئەو پارەیە لەعیراقەوە بۆ هەرێم، لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەیە كە پێشتر قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی تیمی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق ئیمزا كرابوو، بەڵام وەفدی یەكێتی لەكاتی پێكهێنانی ئەم كابینەیەدا ئەو رێككەوتنەی زیندوو كردەوە".
" قوباد تاڵەبانی دوای زیاتر لە 20 جار سەردانی بەغداو درێژەدان بە گفتوگۆكان توانی لەبودجەی ساڵی 2021 دا بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم جێگیر بكات، بێگومان ئەو پارەیەشی بڕیادراوە بۆ هەرێم بنێردرێت، درێژە پێدەری ئەو میكانزمەیە كەپێشتر حكومەتی عیراق بۆ هەرێمی ناردبوو" نەرمین مەعروف وای وات.
دەشڵێت: "ئەگەر هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت نەبووایە، هەرگیز حكومەتەكەی سودانی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم نەدەنارد، چونكە حكومەتی هەرێم پابەندنەبووە بەرێككەوتنەكە".
یەكێتی پشتیوانی تیمی حكومەت بوو
یەكێتی رێگەی نەدا هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی تیمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەفیڕۆ بڕوات و درێژەی بەرێككەوتنەكە دا.
شیروان میرزا ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA دەڵێت: "هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكی وەفدی یەكێتی لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی تیمی حكومەتی هەرێم، وایكرد دوای 10 مانگ جارێكی دیكە ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم بەردەوام بێتەوە".
"لەكارنامەی حكومەتەكەی سودانیشدا وەك داوای یەكێتی باس لەوە كراوە كەپێویستە مانگانە حكومەتی عیراق بڕێك پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت، هەتا ئەو كاتەی هەردوولا لەسەر پرسی نەوت دەگەنە رێككەوتن و پاشان لەبودجەی ساڵی 2023 جێگیر دەكرێت"، شیوان میرزا وای وت.
تیمی یەكێتی لەحكومەت: ناردنی 400 ملیارەكە لەسەر بنەمای رێككەوتنە
لەو بارەیەشەوە تیمی یەكێتی لەحكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە: "ناردنی 400 ملیار دینار لەسەر بنەمای رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە كە حكومەتی عیراقییان پێكهێنا بەسەرۆكایەتی محەممەد شیاع سودانی، بۆ وەبیرهێنانەوەش هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەچەند رۆژی رابردوو لەماڵی سەرۆك مام جەلال لە بەغدا كۆبوونەوە".
سەرۆك بافڵ پێشینەی هەرێمی خستەوە كارنامەی سودانی
لەساڵی رابردوودا، تەنانەت مانگەكانی 1 و 2 ی ئەمساڵیش بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی هەموو مانگێك حكومەتی عیراق بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەنارد، بەڵام كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دا، ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حكومەتەكەی كازمییەوە راگیرا، لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقیش، وەفدی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی توانی ئەو پرسە بخاتەوە ناو كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی و لەوچوارچێوەیەشدا دوێنی 13-12-2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی 400 ملیار دینار وەك پێشینەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ هەرێم بنێرێت.
سودانی بڕگەكانی كارنامەكەی یەكێتی جێبەجێ دەكات
لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژەیەكی پێشكەشكرد و لە ئێستادا هەندێك لە بڕگەكانی ئەو پڕۆژەیە كەوتوونەتە بواری جێبەجێ كردنەوە، وەك ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم و تەرخانكردنی بودجە بۆ هێزی پێشمەرگەو ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گەڕانەوەی ئاسایشی ئەو ناوچانە بۆ پۆلیسی فیدراڵی و گەڕانەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی خوێندنی كوردی كەركوك بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق و جێگیر كردنی مووچە و بودجەی لیوای 20ی پێشمەرگە لەبودجەی 2023ی عیراق و چارەسەری كێشەی كارەبای كەركوك و چەندین پرسی دیكە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
01:33 PM - 2024-09-10 -
بەهەوڵی وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێكی گرنگ لهبهرژهوهندی جوتیارانی ههرێم دەدرێت
12:15 PM - 2024-09-09 -
سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران جەخت لەبەهێزكردنی ئاسایش و خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكەنەوە
11:18 PM - 2024-09-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
10:38 AM - 2024-09-10
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
11:38 PM - 2024-09-09
سهرۆك بافڵ: ههرێمهكهمان پێویستی به گۆڕانكارییه لهپڕۆسهی حوكمڕانی
06:28 PM - 2024-09-09
قوباد تاڵهبانی: ههڵبژاردن بهدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بێت
04:44 PM - 2024-09-09
زۆرترین خوێنراو
-
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
کوردستان 02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10 -
هەژارترین پارێزگا لە عیراقدا
بیروڕا 11:01 AM - 2024-09-10 -
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09 -
یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەك پرسەدا دەكات
پرسەنامە 07:37 PM - 2024-09-09 -
سهرۆك بافڵ: ههرێمهكهمان پێویستی به گۆڕانكارییه لهپڕۆسهی حوكمڕانی
کوردستان 06:28 PM - 2024-09-09