riklam

شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ ئاكام نوێنه‌رو كونسوڵی وڵاتان خه‌مبار ده‌كات

کوردستان 05:51 PM - 2022-12-13
 فەرماندە ئاکام عومەر

فەرماندە ئاکام عومەر

نوێنه‌رو كونسوڵی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌هیدبوونی ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی كۆماندۆی كوردستان نیگه‌رانی و هاوخه‌می خۆیان ده‌رده‌بڕن و سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن.

پلاسخارت: تێكۆشانی ئاكام عومه‌ر به‌رز راده‌گرم

جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ ئاكام عومه‌ر بلاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، كۆستێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌، ئاكام عومه‌رم پێگه‌شت.
ده‌شڵێت، "ده‌مه‌وێت ئه‌و تێكۆشانه‌ی ئه‌و به‌رز رابگرم كه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و ئاشتی وڵاته‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی، پێشكه‌شیكرد."
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی پلاسخارتدا هاتووه‌، "له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا، كه‌م شت هه‌ن بگوترێن كه‌ بتوانن ئارامیتان پێببه‌خشن، به‌ڵام گرنگه‌ كه‌ بزانن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، هاوسۆزه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابت و خانه‌واده‌كه‌ی."

پرسه‌نامه‌ی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا

كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ ئاكام عومه‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، "به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزی كۆماندۆمان پێگه‌یشت، له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌ین.

كونسوڵی فه‌ره‌نسا: به‌شداری شه‌هید ئاكام له‌جه‌نگی داعشدا به‌رز ده‌نرخێنین

ئۆلیڤه‌ر دیكۆتینیێ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، " كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر به‌ ئازاره‌وه‌ گوێبیستی گیانله‌ده‌ستدانی فه‌رمانده‌ ئاكام عومه‌ر بوو دوای برینداربوونی له‌ئۆپه‌راسیۆنی ١٩ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوودا."
ده‌شڵێت، "كونسوڵخانه‌كه‌مان سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی ده‌كات و به‌شداری ئه‌م پێشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌ره‌ ناوازه‌یه‌ له‌ جه‌نگی داعشدا به‌رز ده‌نرخێنێت."

مارك دی میشێلێ: هاوخه‌متانم

فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌ عیراق به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ ئاكام عومه‌ر په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.
مارك دی میشێلێ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌ عیراق به‌ دانانی ئایه‌تێكی قورئان په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ ئاكام عومه‌ر بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "به‌ناوی یه‌كه‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قووڵی خۆم بۆ كۆچی دوایی (ئاكام عومه‌ر عوسمان) ده‌ره‌ده‌بڕم."
ده‌شڵێت، "بیركردنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌مووتاندایه‌ له‌م كاته‌ خه‌مناكه‌دا."

كۆڵۆنێڵ خافێرسۆریا: فه‌رمانده‌ ئاكام تێكۆشه‌رێكی لێهاتوو بوو

كۆڵۆنێڵ خافێرسۆریا، جێگری سه‌رۆكی تیمی راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
كۆڵۆنێڵ خافێرسۆریا بۆ سه‌رۆك بافڵ ده‌ڵێت:"پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمت پێڕاده‌گه‌یه‌نم به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی تێكۆشه‌ری لێهاتوو، تكایه‌ دڵنه‌وایی و هێز بده‌ به‌خانه‌واده‌كه‌ی فه‌رمانده‌ ئاكام و هێزه‌كانی 70 له‌گه‌ڵ رێزم.

كۆنسوڵی ئیتاڵیا: جێی فه‌رمانده‌ ئاكام دیاره‌

میكێلێ كامێرۆتا كۆنسوڵی ئیتاڵیا له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ ئاكام پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خێزان و هاوسه‌نگه‌رو سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
 له‌پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌، فه‌رمانده‌ ئاكام شوێن ده‌ستی له‌رووبه‌ڕووبوونه‌ی تیرۆر و به‌رقه‌راربوونی ئارامی له‌هه‌رێمی كوردستان دیاربووه‌و هیوادارین خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

پرسەنامەی کونسوڵخانەی هۆڵەندا بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام

کونسوڵخانەی هۆڵەندا رایگەیاندووە: "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بەهۆی کۆچی دوایی ئاکام عومەرەوە ئاڕاستەی خێزان و خزمان و هاوڕێیانی دەکەین.  بەیەکەوە لەگەڵ هاوپەیمانانمان، جەخت دەکەینەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش".

کاریزمای فەرماندە ئاکام هەرگیز لەیاد ناکرێت

دڵمان  بە ئازارە بە بیستنی لە دەستدانی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ. ئێمە خۆمان لەگەڵ ئازارەکانی خێزانەکەت یەکدەخەین و هیوادارین کە ئەمە ئاسوودەیی بهێنێت بۆتان کە کاریزمای ئەم فەرماندەیە هەرگیز لەبیر ناکرێت.
 خەمخۆریمان،
 براکانت لە هێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا،
مارتێلا ڤینسێنزۆ و کاپتن ئەلبانۆ ئەلیساندرۆ 

هاوخەمی یەکەی جەنگی ٤٤ی هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا 

تکایە بەناوی هەموو یەکەی جەنگی ٤٤وە، پرسە و سەرەخۆشیم لە دڵەوە قبوڵ بکەن، لەم کاتەدا، دڵمان لاتانە بەهۆی لەدەستدانی جەنەڕاڵ ئاکام عومەر.
زۆرجار سەختە وشەی دروست بدۆزیتەوە لە کاتێکی وەک ئێستادا، هاوخەمی و پشیوانی تەواوی خۆمتان پێشکەش دەکەم.
ئێمە ئەو شانازیەمان هەبوو کە لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆ و فەرماندەکەی کاربکەین، یەکەکانمان لە کاتی راهێنانەکان و ئۆپەراسوێنەکان هێندە نزیک بوون لە یەکەوە کە هەرگیز ناتوانین فەرماندە ئاکام و ئازایەتیەکەی لە بیر بکەین. 
بەهیوای ئارامی، ئاسوودەیی، بوێری و دلسۆزیەکی زۆر لەم کاتە خەمناکەدا. 

یەکەی جەنگی ٤٤ 
ڤینسێنزۆ مارتێلا 

 

هاوخەمی راوێژکاری سەربازیی وڵاتی هۆڵەندا

وەک کۆمەڵگەی هۆڵەندی، خەمبار بووین بە ئەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارە باشەکەت ئاکام عومەرمان پێگەشت. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خۆشەویستان و هاوکارە بەڕێزەکانی ئاکام دەکەین و هیوای سەربوریان بۆ دەخوازین لە ئەم کارەساتە سەختەدا. داواکارین پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بگەیەنین بە بنەماڵەی کۆچکردوو و فەرماندە و سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠.

کۆڵۆنێڵ هانس،
راوێژکاری سەربازیی وڵاتی هۆڵەندا

 

باڵوێزی روسیا لە عیراق: شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام خەسارەتێكی گەورەیە 

ئیلبروس كوتراشێڤ باڵوێزی روسیا لە عیراق بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و خانەوادەی شەهید ئاكام دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،
 خەمباربووین كە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی پێشمەرگە، ئاكام عومەرمان پێگەشت، بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت هەفتە، بۆ ژیانی خۆی جەنگا لە دوای ئەوەی كە لە ئۆپەراسوێنێكی دژی داعشدا بە سەختی بریندار كرا لە 19 تشرینی یەكەم. مردنەكەی خەسارەتمەندییەكی گەورەیە بۆ كوردستان و عیراق. 
بەناوی باڵوێزخانەی روسیا لە بەغداد و خۆمەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەكەی ئاكام عومەر و خزمان و هاوڕێیانی و جەنابت و هەموو خەڵكی عیراق دەكەم. 

دڵسۆزت، 
باڵوێزی روسیا لە عیراق 
ئیلبروس كوتراشێڤ 

 

كونسوڵی روسیا: شەهید ئاكام ژیانی خۆی لەپێناو ئارامی وڵاتەكەی بەختكرد

ماكسیم روبن كونسوڵی روسیا لە هەولێر بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:


بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان،
زۆر بەداخەوەین كە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵەكەت فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، ئاكام عومەرمان پێگەشت. 
ئەو ژیانی خۆی لەپێناو ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكەیی و خەڵكەكەی، بەختكرد، وە بەهەموو شێوەیەك پارێزگاری لێكردن. ئەو بەهۆی ئەوەی كە پێشمەرگە بوو و ئەركێكی پیرۆزیشی هەبوو، هەموو كات لە دڵی خانەوادەكەیی و خۆشەویستانیدا دەمێنێتەوە. 
بە ناوی ستافی كونسوڵخانەی روسیا لە هەولێر و باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە بەغدا، بەڕێز ئیلبروس كوتراشێڤ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم.

دلسۆزتان،
كونسوڵ ماكسیم روبن

 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان: دڵگرانین بە لەدەستدانی شەهید ئاكام

مەیجەرجەنەڕال ماپیومكفارلن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ ئاكام پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانەوادە و هاوكارانی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ده‌كات.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوكارانی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و شەهیدی قارەمانی پێشمەرگە ئاكام عومەر دەكەین. دڵگرانین بە لەدەستدانی ئەم پێشمەرگە قارەمانە، وە سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین لەبەردەم ئەو خزمەتەی كە پێشكەشی هەرێمی كوردستانی كردووە.

مەیجەرجەنەڕال ماپیومكفارلن
 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket