riklam

به‌غدا 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت

کوردستان 03:52 PM - 2022-12-13
نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق

نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاردا به‌ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی (11 و 12)ی ئه‌مساڵ.

نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  PUKMEDIA رایگه‌یاند: "بڕ‌یاری ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ پاڵپشته‌ به‌ كارنامه‌ی وزاری كه‌ ده‌ره‌ئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه‌كانی نێو هاوپه‌یمانی به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌".

وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق راشیگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی به‌ كارنامه‌ وزارییه‌كه‌ داوه‌ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیاری دا به‌ خه‌رجكردنی 200 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ".

به‌گوێره‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ناردنی 200 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ، ئه‌وا 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌ پێكهاته‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت دایه‌و پێشتریش سه‌رۆك بافڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ ئاشكرا رایگه‌یاند كه‌ :"سازش له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێم ناكه‌ین" و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كارنامه‌ی سیاسیی یه‌كێتیی بۆ به‌شداری و پشتیوانی پێراگه‌یاند، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ماف و هه‌قبه‌شی هه‌رێم.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket