riklam

یەكێتی یەك حكومەتیی لەژێر چەتری دوو ئیدارەیی رەتدەكاتەوە

کوردستان 01:14 PM - 2022-12-12
یەكێتی یەك حكومەتیی لەژێر چەتری دوو ئیدارەیی رەتدەكاتەوە

یەكێتی یەك حكومەتیی لەژێر چەتری دوو ئیدارەیی رەتدەكاتەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای جێبەجێ كردنی كارنامەی پێكهێنانی كابینەی نۆ دەكات كە لەنێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئیمزاكراوە، بۆیە ئەم سێ لایەنە كە بەشدارن لە حكومەت خاوەن ماڵن نەك میوان لە حكومەت .

 

یەكێتی خزمەتی دەوێت نەك پۆست

جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "كێشەی ئێمە لەگەڵ حكومەت لەجێبەجێكردنی كارنامەكەیەتی كاتێك حكومەتی لەسەر پێكهێندراوە نەك لەسەر بەدەستهێنانی پلە و پۆستی زیاتر".

"ئەم كابینەیە لەرووی داراییەوە شەفاف نییە، نەیتوانیوە بودجە بنێرێتە پەرلەمان لەكاتێكدا چەندینجار داواكراوە، ئەگەر بەراوردیشی بكەین بە عیراق دەبینین لەم كابینەیەدا حكومەتی هەرێم زۆر ناشەفافترە لە حكومەتی عیراق"، جوتیار نوری وایوت.

 

كابینەكانی دیكە باشتربوون

جوتیار نوری دەڵێت: "ئەگەر ئەم كابینەیەش بەراورد بكەین بە كابینەكانی دیكە دەبینین ئەدای حكومڕانی ئەو كابینەیە زۆر خراپترە، داهات شەفاف نییە، دەسەڵاتەكان قۆرغ كراون، جیاوازی لەنێوان شارەكان دەكرێت، یاسای هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران هەموارنەكراونەتەوە، چەندین خاڵی سنووری ناڕەسمی هەیە كە داهاتەكەی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و زۆر شتی تریش كە دەبوو حكومەت بیكردایە، بەڵام كەمتەرخەم بووە".

 

یەكێتی دوو جیهانبینی هەیە

یەكێتی لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان دوو جیهانبینی هەیە كە سوودی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان زۆرە، لای یەكێتی گرنگە خزمەتی زیاتری خەڵك بكرێت، هەر بۆ ئەمەشە دەیەوێت ستۆپ بە سیاسەتی چەوتی ئێستای حوكمڕنی لەهەرێم بكات.

لەتیف نیرۆیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەڵوێستە رۆشن و رەسمییەكانی یەكێتی چ وەك پەیامی سیاسی یاخود وەكو دوا هەڵوێستی رەسمی لەحكومەتی هەرێم شتێكی شەخسی نییە كە یەكێتی ئەم هەڵوێستەی نواندووە، بەڵكو ئەمە جیهانبینی یەكێتییە بۆ شێوازی حكومڕانی لە هەرێم.

 

یەكێتی دەیەوێت حكومڕانییەكی هاوسەنگ هەبێت 

 "یەكێتی دەیەوێت حكومڕانییەكی هاوسەنگ هەبێت لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، هەروەها حكومەتێك بێت عەدالەت و دادپەروەری رەچاوبكات لە دابەشكردنی داهات و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە سنووری هەموو شار و شارۆجكەكانی كوردستان" نێروەیی وای وت.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "ئەم هەڵوێستە رۆشنەی تیمی یەكێتی لە حكومەت بۆ پۆست نییە، ئەمە شەڕە لەپیناو خزمەتكردنی ئەم ناوچەی كە پێیدەڵێن ناوچەی ناوچەی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە سلێمانی".

چەندین پۆست كە پشكی یەكێتین هێشتا پڕنەكراونەتەوە

دەشڵێت: "بەئێستاشەوە هێشتا چەندین پۆست كە پشكی یەكێتین لەحكومەت پڕنەكراونەتەوە و یەكێتی لای گرنگ نییە، بەڵام لای گرنگە چۆن بتوانین ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی كە چەندین ساڵە بەهۆی ناعەدالەتییەوە تەواو نەكراوە چارەسەر بكرێن".


پارتی بێ یەكێتی ناتوانێت حكومڕانی بكات

پارتی دەیەوێت تاكلایەنانە بڕیار بدات و قۆرغی دەسەڵات بكات و جیاكاری و جیاوازی لەنێوان شار و شارۆچكەكاندا بكات، بەڵام لای یەكێتی ئەمە قبوڵكراو نییەو دژی دەوەستێتەوە.

شادی نەوزارد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی لەسەر حوكمڕانی چەوتی بەڕێوەبردنی هەرێم بۆ PUKMEDIA وتی: "روونە كە پارتی بەبێ یەكێتی ناتوانێت حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان بكات، چونكە یەكێتی داهێنەری بیری نوێیە لەحكومەت".

ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "دروستبوونی رێكخراوەكان و سەندیكاكان و پرسی چاكسازی و چەندین پرسی دیكە كە یەكێتی لەرابردوو و لە ئێستاداشدا دروستكەرییەتی و حكومەت شانازی پێوە دەكات، یەكێتی داهێنەرییەتی لەحكومەت، بۆیە خەڵك لەوە تێدەگات كە یەكێتی خاوەن ماڵە نەك میوان".

لەهەرێمی كوردستان بەرەیەك لەدژی تاكڕەوی حوكمڕانی و نایەكسانی لەدابەشكردنی داهات لەم كابینەیەدا دروستبووە و لایەنەكان پشتیوانیی یەكێتی دەكەن بۆ راستكردنەوەی حوكمڕانی چەوتی بەڕێوەبردن و خوزاریارن حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵەكانی لەحكومڕانیدا راستبكاتەوە، چونكە ئەم جیاوازییە زەق و مەبەستدارە چەوتی حوكمڕانییە و راستكردنەوەی چەوتییەكەش ئەركی هێزە سیاسییەكانە، بۆ ئەوەی حكومەت لەخزمەتی هەموواندا بێت بێ جیاوازی.

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket