riklam

لە سلێمانی بێبەرامبەر پارە دەدرێتە خاوەن پڕۆژەكان

کوردستان 11:45 AM - 2022-12-11
لە سلێمانی بێبەرامبەر پارە دەدرێتە خاوەن پڕۆژەكان

لە سلێمانی بێبەرامبەر پارە دەدرێتە خاوەن پڕۆژەكان

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەمەبەستی دەستگیرۆیكردنی خاوەن پڕۆژەكان بڕی پێنج بۆ 30 هەزار دۆلار دەداتە ئەوكەسانەی كە پڕۆژەیان هەیە.

قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: "بە مەبەستی فراوانكردنی پڕۆژەكان و هاوكاریكردنی خاوەنەكانیان، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سنووری پاریزگای سلێمانی بڕەپارەیەكی زۆر بەبێ بەرامبەر دەداتە خاوەن پڕۆژەكان، بڕی پارەكەش لە نێوان پێنج هەزار دۆلار بۆ 30 هەزار دۆلاردایە".

راشیگەیاندووە: "پێویستە ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم هاوكارییە مەرجەكانیان تێدابێت، خاوەن پڕۆژەكان نابێت تەمەنی پرۆژەكەیان لە ساڵێك كەمتربێت و دەبێت ژمارەی كارمەندەكان و ئەوكەسانەی لە پڕۆژەكەدا كاردەكەن لە سێ كارمەند تا 50 كارمەندبێت و پڕۆژەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بێت و لە كاركردن بەردەوام بێت وخاوەنكارەكەش بەرەگەز عیراقی بێت".

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: "پڕۆژەكان پێویستە لەبواری پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاژەڵداریدا بن و هەركەسێك دەیەوێت سودمەندببێت، دەبێت سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم".

PUKMEDIA

 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket