riklam

یەکێتی لە پەیڕەودا ئاماژە بە جاڕنامەی مافی مرۆڤ کردووە

جیهان 01:19 PM - 2022-12-10
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی حەفتاو چوار ساڵەى جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ-دا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت " یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵەکانی زیاتر دەکات لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەم جاڕنامەیە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عیراق-دا".

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە یادی  حەفتاو چوار ساڵەى جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا  و لەم بۆنە گرنگەدا  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەمیشە پێداگیری لەسەر ئەوە دەکاتەوە وەک چۆن لە دامەزراندنییەوە خەباتی بۆ رزگاریخوازی نەتەوە  و دابین کردنی مافەکان  و ئازادی تاکی کورد کردووە هەر لەوسەرەتایانەوە درکی بەوە کردوە کە ئاراستەی ئامانجی  خەباتی ڕەوای  لەگەڵ  ئەم  چەمکە مرۆییە تەباو گونجاوە، بۆیە لەبەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆیدا  ئاماژەی بە گشت بەند و خالەکانی ئەو جاڕنامەیە کردووە.
بۆ ئەم قۆتاغەی ئێستاشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵەکانی زیاتر دەکات لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەم جاڕنامەیە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ، لە پێناوی چەسپاندنی ژیانێکی ئاسودە و شایستە  بۆ گەلی کورد و پێکهاتەکانی تر درێژە بە خەباتی  مرۆڤ دۆستانەی  دەدات .

مەکتەبی سیاسی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket