riklam

پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی روو له‌ دژه‌ تیرۆر ده‌كات

کوردستان 12:12 PM - 2022-12-10
هێزی دژە تیرۆری کوردستان

هێزی دژە تیرۆری کوردستان

دژه‌ تیرۆری كوردستان هێزێكی نیشتمانییه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت له‌ جیهانیش جێی باوه‌ڕه‌و وه‌ك هێزێكی گه‌نج و به‌توانا به‌گرنگییه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانرێت، سه‌ردان و پشتیوانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی له‌رووی پاڵپشتییه‌وه‌ فراوانتر ده‌بێت.

له‌ماوه‌یه‌كی كورتی مانگی رابردوو دا ژماره‌یه‌ك وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی باره‌گای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌ تیرۆریان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دژه‌ تیرۆر كۆبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیان پشتیوانیكردنی دژه‌تیرۆر و به‌رزنرخاندنی ئازایی و بوێریان بووه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گروپه‌كانی سه‌ربه‌ داعش.

سه‌رۆك بافڵ: دژه‌ تیرۆر باشترین هێزی تایبه‌تی عیراقه‌

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌م هێزه‌وه‌ ده‌ڵێت: "دژه‌ تیرۆر باشترین و پرۆفێشناڵترین هێزی تایبه‌تی عیراقه‌، ئه‌م هێزه‌ به‌نوێترین رێكاری زانستی و سه‌ربازی ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكی نوێیه‌و له‌پێناو ئارامی بۆ نیشتمان تێده‌كۆشێت".

عیراق پشت به‌ دژه‌ تیرۆر ده‌به‌ستێت

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌ دژه‌ تیرۆر ده‌ڕوانن وه‌ك هێزێكی تۆكمه‌و گه‌نج و به‌توانا پشتی پێ ده‌به‌ستن.

له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر و دژه‌ تیرۆری عیراق و پۆلیسی كه‌ركوك بۆ ئارامی عیراق به‌گشتی و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ئه‌نجامدراوه‌و رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ ئه‌م هێزه‌ بێته‌ به‌شێك له‌و هێزانه‌ی ئارامی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌پارێزن.

باڵیۆزی دانیمارك: پشتیوانی دژه‌ تیرۆرین

له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ستایشی هه‌وڵه‌كانی دژه‌ تیرۆر ده‌كرێت كه‌ بوه‌ته‌ هێزێكی كاریگه‌ر له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین وه‌فدی دیپلۆماسی و سه‌ربازی ئیتاڵیاو باڵیوزی دانیمارك له‌عیراق سه‌ردانی دژه‌ تیرۆر بكه‌ن، كرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك له‌عیراق له‌باره‌ی دژه‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ، پشتگیری زیاتری دژه‌ تیرۆری كوردستان ده‌كات له‌ پێناوی ئارامی  و سه‌قامگیری ".

دژه‌ تیرۆر جێی متمانه‌ی خه‌ڵكه‌

دژه‌ تیرۆر دامه‌زراوه‌یه‌كه‌ جێی شانازی نه‌ك هه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزی سه‌ربازی كوردستانه‌، به‌ڵكو جێی باوه‌ڕ و متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیشه‌.

جگه‌ له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌ جه‌رگبڕه‌كانیان، دژه‌ تیرۆر چه‌ندین چالاكی دژی تیرۆرستان ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین تیرۆرستی ده‌ستگیر كردوه‌و رووبه‌ڕووی یاسای كردونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هێزێكی جێی باوه‌ڕ و متمانه‌ سه‌یری بكه‌ن.

پسپۆڕێكی سه‌ربازی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی رۆڵی دژه‌ تیرۆر بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "دژه‌ تیرۆر هێزێكی نیشتمانییه‌و جێی باوه‌ڕی خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌م هێزه‌ جێی متمانه‌یه‌و رۆژبه‌رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ فراوانترده‌بێت".
" ده‌ژ تیرۆر به‌سیناریۆی پۆبجی له‌كه‌دار ناكرێت، سه‌ردانی وه‌فده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ لای فه‌رمانده‌كانی دژه‌ تیرۆر وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌ن كه‌ پارتی به‌رهه‌مهێنی بوو"، ئه‌و پسپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ وای وت.

‌‎دژه‌ تیرۆر لاوازی و راكردنی هێزی دیكه‌ی داپۆشیوه‌

ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ زۆر نه‌به‌ردی و وێستگه‌ی گرنگدا لاوازی و كه‌وتن و هه‌ڵهاتنی هێزی تریشی داپۆشیوه‌و له‌ جێی هێزه‌ قه‌به‌كانی ناوی پیرۆزی به‌ره‌نگاری تیرۆریان هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ كرداردا هیچیان پێ نه‌كراوه‌و له‌ مه‌یدانی گیانبازیدا رایان كردووه‌ و له‌ مه‌یدانی ده‌ستكه‌وت و خۆ گیفكردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كامێراكاندا به‌ سێڵفی و به‌ پاره‌داری و كه‌شوفشی خۆیان كردۆته‌ شه‌ریكی قوربانیدانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی.
PUKMEDIA
‌‎

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket