riklam

سەرۆككۆماری عیراق بانگهێشتی هەنگاریا دەكرێت

عیراق 04:31 PM - 2022-12-09
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار و خاتوو كاتەلین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار و خاتوو كاتەلین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغداد پێشوازی لە خاتوو كاتەلین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا كرد و لە دیدارێكدا پتەوكردنی هاریكارییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ كران.

 لە میانی دیدارەكەدا، هەردوو سەرۆك گفتوگۆیان كرد لەبارەی میكانیزمی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی پەرەپێدانی هاریكاریی دووقۆڵی لە بوارە جیاجیاكان. سەرۆك كۆمار ویستی عێراقی بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ كۆماری هەنگاریا و پاراستنی هەماهەنگی و هاریكاری لەسەر مەسەلە جیاكان كە مەسەلەی هاوبەشن دوپاتكردەوە بە شێوەیەك كە خزمەت بە هەردوو گەلی دۆست بكات.

 سەرۆك كۆمار باسی لە بارودۆخی ئەمنی عیراق كرد كە پێشكەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە لە دەر ئەنجامی ئەو قوربانیدانانەی كە عێراقییەكان بۆ وڵاتەكەیان پێشكەشیان كردوە بە پشتیوانی و هاریكاری و پاڵپشتی هاوپەیمانان و یارمەتیان بۆ  هێزە ئەمنییەكان. سەرۆك لەتیف جەمال رەشید جەختیكردەوە لە پێویستی هەوڵ و هەماهەنگی هاوبەش بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی كە بەهۆی پەتای تیرۆرەوە ئاوارە و دەربەدەربون و ئازارییان پێگەیشتوە ، هەروەها پەلەكردن لە  چارەسەركردنی دۆسییەی ئاوارەكان و زامنكردنی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دوای ئەوەی ناوچەكانیان نۆژەن و ئاوەدان دەكرێنەوە.

 هاوكات سەرۆك كاتالین نۆڤاك ئاماژەی بە پەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد و ویستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردن و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست دوپاتكردەوە.  سەرۆك كۆماری هەنگاریا جەختیكردەوە لە گرنگی گەڕانەوەی عێراق بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی خۆی كە لە ناوچەكە و جیهاندا دەیگێڕێت، بە ئاماژەدان بە باشتربوونی دۆخی ئەمنیی كەبەدیهاتوە  و هەڵوێستی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەكەی.

 هەر لەو دیدارەدا، هەردوولا گفتوگۆیانكرد لە بارەی پەیوەندی كەلتوریی عیراق و هەنگاریا، كە هەردوو سەرۆك جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانییان كە پەیوەندی دۆستایەتی دوو قۆڵی پەرەپێدەدات.  لەو بارەیەوە، سەرۆكی هەنگاریا ئاماژەیكرد بە خوێندكارە عێراقییەكان كە لەوێ دەخوێنن و پەرۆشی وڵاتەكەی راگەیاند بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان بۆیان.  

سەرۆك كۆمار داوایكرد ژمارەی خوێندكارانی عیراقی لە هەنگاریا زیاتر بێت بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا و دابینكردنی ئاسایش و سەلامەتیی بۆیان، جگە لە كردنەوەی گەشتێكی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەغداد و بوداپێست.

 لەو دیدارەدا، سەرۆك نۆڤاك سەرۆك كۆماری بانگهێشت كرد بۆ ئەوەی سەردانی هەنگاریا بكات.  سەرۆك كۆماریش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامەكە دەربڕی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket