راگەیاندنەکانی یەکێتی رۆڵێکی بەرپرسانە دەگێڕن
بیروڕا 02:46 PM - 2022-12-08
حەسەن بێگەڵاسی
نووسینی...
حەسەن بێگەڵاسی
بەخۆشحاڵییەوە
جوڵەو گۆڕانکارییەکی مۆدێرن و رادیکاڵ و پڕۆڤیشناڵ لە راگەیاندنەکانی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان بەبینراو، بیستراو، نوسراو رووی
داوە، میدیاکارانی یەکێتی و راگەیاندنەکان رۆڵێکی بەرپرسانەو زانستانە و ژیاندۆستانە
و مرۆڤدۆستانە و مەعریفی دەگێڕن لەسەرجەم جومگەو سێکتەرەکان، لەسۆنگەی هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی
و پاراستنی ئەمنی قەومی کۆمەڵگە، بۆ بەرجەستەکردن و سەقامگیری و ئارامی و دابینکردنی ئاسایش و
ئازادی رادەربڕین و رێزگرتن لە بیروڕا جیاوازەکان .
لەو
دەلاقەیەوە یەکێتی وەکو حزبێکی نوێخواز و سۆسیال دیموکرات، هەمیشە دافع و پاڵنەری راستەقینەی
میدیاکاران و رۆژنامەنووسان و ئەدیبان و هونەمەندانە، لەو کڵاوڕۆژنەوە یەکێتی بە ئەرکی
سەرشانی خۆی دەزانێت پاراستن و بەرگریکردن لە میدیای و ئەخلاقیاتی دەنگی ئازاد و رۆژنامەنووسان، ئەمەش ئەو حەقیقەتە وێنا دەکات
و دەیسەلمێنێت کە یەکێتی شاسواری دیموکراسی
و ئازادی وسەقامگیری و ئارامی و دابینکردنی ئاسایشە بۆ کۆمەڵگە .
ئەگەر
هەڵوێستەیەک بکەین لەنێوان شارو شارۆچکەکان ئەو حەقیقەتە بەچاوی راستەقینەی خۆمان
دەبینین، کە رۆژنامەنوسان و نوسەران و راگەیاندکاران لە زۆنی سەوز پارێزراوتر و
ئازاترو دڵخۆشترن بە پیشەکەی خۆیان و کاری راگەیاندکاری، لەو سۆنگەیەوە هیچ لەمپەرو
بەربەستێکیان بۆدروست نەکراوە، کە بوو بێتە رێگر لەبەردەم پیشەکەیان مەترسی لەسەر
ژیانیان، لە ژێر فشارو کردەی تۆقاندن و توندووتیژی دەستبەرداری پیشەکانیان ببن .
یەکێتی حزبێکی مۆدێرنە و بڕوای تەواوی بە
ئازادی رادەربڕین و بیروڕای جیاواز هەیە، لەو دیدەوە یەکێتی بە ئەرکی سەرشانی خۆشی
دەزانێت کە بەرگری لە شکۆ و کەرامەت و ئازادی یەکە بە یەکەی میدیاکاران و ڕۆژنامەنووس
ئەدیبان بکات.
لەو
دیدگایەوە یەکێتی لەگەڵ چینی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران و نووسەران ئاوێتەی یەکترن،
دوانەیەکن بەیەکەوە تەواوکەری یەکترن، بۆ ئازادی و دیموکراسی و سەقامگیری، کە تیایدا نوسەران و رۆژنامەنووسان
و هونەرمەندان هەموویان بێ جیاوازی بیروڕا لەژێر سێبەری ئازادی و ئارامی و سەقامگیری
و دیموکراسی و دادپەروەریدا بحەسێنەوە .
بەدڵنیاییەوە
ئەو حزبە مۆدێرنە هەر ئەوەی لێ چاوەڕوانکراوە و هەر ئەوەشی لێ چاوەڕوان دەکەین، کە
خزمەتی زیاتری میدیا و میدیاکاران و رۆژنامەنووسان بکات، هەرئەمەشە وایکردووە کە یەکێتی
و راگەیاندنەکانی بوونەتە ئومێدی گەورەی یەکێتییەکان
و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵهبانی: كاك ئارام هیوای لهنێو كۆمهڵانی خهڵكدا ژیاندهوه
11:06 AM - 2023-01-31 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوایهك ئاڕاستهی بانكی ناوهندی دهكات
10:52 AM - 2023-01-31 -
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی شارە شکور دا دەکات
09:03 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:42 AM - 2023-01-31 سەرۆک بافڵ: پارێزەری ئەو خاکە دەبین کە خوێنی کاک ئارامی لەپێناودا رژا
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئارامی سەركردەدا تێدەپەڕێت
09:22 AM - 2023-01-31
قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و عیراق رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە
10:30 PM - 2023-01-30
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
08:54 PM - 2023-01-30
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
03:53 PM - 2023-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن
کوردستان 08:54 PM - 2023-01-30 -
هەرێمی کوردستان بەرگەی سەرکێشیەکی تر ناگرێت!
بیروڕا 07:48 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئهمڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30 -
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ فراكسیۆنی یهكێتی كۆبوهوه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30