riklam

هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ تۆفیق كانی وەتمانی

ی ن ک 11:39 PM - 2022-12-07
  هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ تۆفیق كانی وەتمانی

هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ تۆفیق كانی وەتمانی

بۆ كۆچی دوایی محەمەد تۆفیق كانی وەتمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی تۆفیق كانی وەتمانی، فەرماندەی تێكۆشەر و پێشمەرگەی رۆژە سەختەكان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

ھەڤاڵ كاك تۆفیق كانی وەتمانی، فەرماندەی تێكۆشەر و پێشمەرگەی رۆژە سەختەكان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی كوڕی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەھەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket