riklam

حەسیبە عەبدوڵڵا: پەلاماردانی جوتیارانی كورد لە كەركوك درێژەدانە بەسیاسەتی تەعریب

کوردستان 09:57 PM - 2022-12-07
  حەسیبە عەبدوڵڵا: پەلاماردانی جوتیارانی كورد لە كەركوك درێژەدانە بەسیاسەتی تەعریب

حەسیبە عەبدوڵڵا: پەلاماردانی جوتیارانی كورد لە كەركوك درێژەدانە بەسیاسەتی تەعریب

لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتی لەبارەی تەعریب و پەلاماردانەوەی جوتیارانی كورد لە سنووری پارێزگای كەركوك لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: "ئەركی كورد و حكومەتی فیدراڵ و  نەتەوەیەكگرتووەكانە بەدواداچوون بۆ ئەوكێشەیە بكەن و بەپێی بنەماكانی دەستوور  چارەسەری بكەن دەشڵێت، بێدەنگی ئیدارەی كەركوك لە ساڵانی رابردوودا  لەو كێشەیە دەربڕینی پشتیوانییە بۆ پەلاماردانی جوتیارانی كورد".

حەسیبە عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "دووبارەبوونەوەی پەلاماردانی جوتیارانی كورد لە سنووری پارێزگای كەركوك لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە بەمەرامی داگیركردنەوەی زەوی و زاری جوتیارانی كورد لەو ناوچانە درێژەدانە بەسیاسەتی تەعریبكردنەوەی كەركوك كەڕژێمی بەعسی لەناوچوو بۆ شێواندنی دیموگرافیای پارێزگاكه ڕەنگڕێژی ئەو سیاسەتەی كردوە".

"بەردەوامیدان بەتەعریبیش پێش هەر شتێك پێشێلكردنی دەستووری هەمیشەیی عیراق و بەتایبەتیش ماددەی 140ی دەستورەكەیە، هاوكات هەوڵدانە بۆ شێواندنی پەیوەندیی مێژویی نێوان پێكهاتە سەرەكییەكانی پارێزگای كەركوك" حەسیبە عەبدوڵڵا وادەڵێت.

لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو: "ئەركی لەمێژینەی ئەستۆی سەركردایەتی كوردە لەسەر ئەو كێشەیە بێنەدەنگ، ئەركی  حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە بەدواداچوون بۆ كێشەكە بكات، ئەركی سەرەكی حكومەتی عیراقی فیدڕاڵیشە كار بۆ چارەسەری كێشەكە بكەن بەپێی بنەماكانی دەستوور  و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140. پێویستە هەموو لایەك پەی بەمەترسییەكانی درێژەدان بەو سیاسەتە ببەن كەمەترسی گەورەن، ئەركی ئەستۆی نەتەوەیەكگرتوەكانیشە فشار دروستبكەن بۆ چارەسەری كێشەكە بەپێی دەستور ".

راشیدەگەیەنێت: "پێمان وایە بێدەنگی ئیدارەی كەركوك لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا  لەو كێشەیە  راستەوخۆ دەربڕینی پشتیوانییە بۆ عەرەبە هاوردەكان كەپەلاماری جوتیارانی كورد بدەن بۆ داگیركردنەوەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكانیان، شێواندنی پەیوەندی لەمێژینەی پەیوەندی نیوان پێكهاتەكانی كەركوكیش كەیەكێك لەو هۆكارانەیە تەعریبی لەسەر داڕێژراوە ئەو مەترسیەیە دەبێت حكومەتی نوێی عیراق لەبەرچاوی بگرێت و ڕێگربێت لەڕودانی دەنا پێش هەر شت هەر دەرهاویشتەیەك كە لەدۆخەكە بكەوێتەوە حكومەتی عیراق و ئیدارەی كەركوك لێی بەرپرسیار دەبن".

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket