riklam

قوباد تاڵەبانی و د. ئەیاد عەلاوی خەجت لە روبەروبوونەوەی گەندەڵی دەكەنەوە

عیراق 06:59 PM - 2022-12-07
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و د. ئەیاد عەلاوی یەكەم سەرۆك وەزیرانی عیراق پاش رووخانی رژێمی بەعس

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و د. ئەیاد عەلاوی یەكەم سەرۆك وەزیرانی عیراق پاش رووخانی رژێمی بەعس

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لە دەباشان پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی یەكەم سەرۆك وەزیرانی عیراق پاش رووخانی رژێمی بەعس كرد و لە دیدارێكدا جەختیان لە خێراكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی و روبەروبوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی ئاسایش كردەوە.

لەو دیدارەدا كەئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ئامادەی بوو، تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستانیان كرد بەتایبەت دوای پێكهێنانی حكومەتی عیراق و جەخت لەگرنگی پشتیوانیكردنی هەمەلایەن بۆ هەوڵەكانی محەمەد شیاع سودانی كرایەوە بەئاڕاستەی خستنەسەرپێی پڕۆژە وپلانی پێویست لەپێناو خزمەتی هاووڵاتیاندا.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەیاد عەلاوی كرد لەسەردەمی موعارەزە و پاش رووخانی رژێمی لەناوچوو و هەوڵەكانی لەپێناو بنیاتنانی عیراقێكی دیموكراتی و فرەڕەنگ و بەرپاكردنی ئاشتەوایی، هەروەها ئاماژەی بەدۆستایەتی و هاوخەباتییەكەیدا لەگەڵ سەرۆك مام جەلال لەقۆناغەكانی رابردوو تاوەكو پێكهێنانی حكومەت لەپاش روخانی رژێمی لەناوچوو. 
 لەكۆبوونەوەكە جەخت لەخێراكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لەهەموو جومگەكانی بەرێوەبردن و روبەرووبوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و كاركردن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان كرایەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket