riklam

د.محه‌مه‌د سابیر: پێویستمان به‌توانای زانستی زانكۆكان هه‌یه‌

کوردستان 04:18 PM - 2022-12-07

باڵیۆز د.محه‌مه‌د سابیر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت:" پێویستمان به‌ په‌یوه‌ندی و توانای زانستی زانكۆكانی كوردستان هه‌یه‌، له‌ بواری توێژینه‌وه‌ و ئه‌زمونی پسپۆرانی ئه‌كادیمی له‌ بواره‌ فره‌لایه‌نه‌كانی كاری توێژینه‌وه‌یی دامه‌زراوه‌كه‌دا".


باڵیۆز د. محه‌مه‌د سابیر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ی 12ی 2022 له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌ له‌ سلێمانی پێشوازی  له‌ پ.د. كۆسار محه‌مه‌د سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و د.كاوه‌ جه‌مال یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی ودارایی كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند:"پێویستمان به‌ په‌یوه‌ندی و توانای زانستی زانكۆكانی كوردستان هه‌یه‌، له‌ بواری توێژینه‌وه‌ و ئه‌زمونی پسپۆرانی ئه‌كادیمی له‌ بواره‌ فره‌لایه‌نه‌كانی كاری توێژینه‌وه‌یی دامه‌زراوه‌كه‌ دا" و روونیكرده‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ زانستیه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌دا بایه‌خی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌درێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر تێڕوانین و سیاسیه‌ت و دیدگا هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی سه‌رۆك  جه‌لال تاڵه‌بانی ، كه‌ توێژه‌رانی ئه‌كادیمی ده‌توانن هاوكاربن.

 باڵیۆز د.محه‌مه‌د سابیر رۆڵی زانكۆ و ناوه‌نده‌ ئه‌كایمیه‌كانی به‌رزنرخاند وتی:" دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی  ئاڵوگۆڕ و په‌یوه‌ندیی زانستیی و ئه‌كادیمی  له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان و عێراق و زانكۆی سلێمانی به‌تایبه‌ت  به‌گرنگ و پێویست ده‌زانێت" و راشیگه‌یاند:"ده‌مانه‌وێت سوود له‌ ئه‌زمون و پسپۆرییان وه‌ربگرین له‌ بواری كلتوری و فه‌رهه‌نگی و جێنده‌رو لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ژینگه‌و زۆر بواری تر كه‌ دامه‌زراوه‌ ده‌یه‌وێت سه‌رمایه‌گوزاری بونیادنه‌رانه‌ی تێدا بكات كه‌ به‌ سوودی په‌ره‌پێدانی توانا و لێهاتوویی مرۆیی و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی بگه‌ڕێته‌وه‌".

له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ كارو چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌ دووپاتكرده‌وه‌ و بیروڕا له‌ باره‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و سوودوه‌رگرتن له‌ كه‌سانی ئه‌كادیمی ئاڵوگۆڕكرا.

PUKMEDIA  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket