riklam

بەكێڵگەی نەوتی و خاڵی سنووری وەهمی تاڵانی داهات دەكرێت

کوردستان 03:19 PM - 2022-12-07
بەكێڵگەی نەوتی و خاڵی سنووری وەهمی تاڵانی داهات دەكرێت

بەكێڵگەی نەوتی و خاڵی سنووری وەهمی تاڵانی داهات دەكرێت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی لە پرسی داهات و خەرجی شەفاف و گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی گشتی دەكات.

 زۆرترین خاڵی سنووری نێودەوڵەتی رەسمی و ناڕەسمی لەنێوان هەولێر و دهۆكدان، هاوكات هەولێر و دهۆك هاوسنووری سێ وڵاتە كە توركیا و سوریا و ئێرانەو زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێوەدەكرێن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندوە: "كەس نازانێت لە سنووری سوریاو هەرێمی كوردستان چی هاوردە و هەناردە دەكرێت، لەكاتێكدا ئەو داهاتانە لەهیچ تۆمارێكی حكومەتدا تۆمار نەكراون، جگە لەوەش ئێستا كێڵگەی نەوتی خەیاڵی هەیە، بەنموونە عەین زالە، كە كێڵگەیەكی نەوتی خەیاڵییە و دیارنییە نەوتەكەی بۆ كوێ دەڕوات؟ داهاتەكەی چی لێدەێت ؟!

داهاتی خاڵە سنوورییەكانی سوریا ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت

شەمۆل ئاشتی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو خاڵە سنوورییانەیە بەتایبەت لەنێوان سوریا و هەرێمی كوردستان كە داهاتەكانیان ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، بەڵام خۆی لێ بێدەنگ كردووە".

"هیچ ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری داهاتی خاڵە سنوورییە رەسمییەكانی وەك ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانیش نییە، تا بە خاڵە سنوورییە ناڕەسمییەكان دەگات" شەمۆل ئاشتی وای وت.

ژمارەیەكی زۆر خاڵی سنووری ناڕەسمی لە هەولێر و دهۆك هەن و داهاتیشیان نادیارە و ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، تەنانەت شەخسی بنەماڵە هەیە خاوەنی خاڵی سنووری و كێڵگەی نەوتی تایبەت بەخۆیەتی.

ئەوە پەرلەمانتارە دەڵێت: "شەخس لەناو بنەماڵە هەیە خاوەنی خاڵی سنووری و كێڵگەی نەوتی تایبەت بەخۆیەتی و حكومەت ناتوانێت پێی بڵێ (من این لك هذا) ئەو پارەیەت لەكوێ بوو؟، یان پێی بڵێ بۆ داهاتەكەی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی".

پارتی رێگرە داهات شەفاف بێت

پارتی بڕێكی زۆر داهاتی لە خاڵە سنوورییە ناڕەسمییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و سوریا دەستدەكەوێت و نایەوێت داهات شەفاف بێت.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "واباشترە پارتی باسی ئەو داهاتانە بكات كەلە خاڵە وەهمییە سنوورییەكانی نێوان هەرێم و سوریا دەستی دەكەوێت و تا ئێستا یەك دیناری ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەت".

"پارتی رێگا نادات هیچ لایەنێك داهاتی رەسمی و ناڕەسمی خاڵە سنوورییەكان، هەروەها داهاتی ناوخۆی هەولێر و دهۆك و تەنانەت داهاتی نەوتیش ئاگاداربێت، ئەمەش چەوتی حوكمڕانییە كەلەم كابینەیەدا تۆخبووەتەوە و یەكێتی دەیەوێت راستی بكاتەوە" ئاراس محەمەد ئاغا وای وت.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت: "شەفافیەت لەناو پارتی بوونی نییە، هەر ئەم عەقڵییەتەشە حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەم رۆژە گەیاندووە و خەڵكیشی رەزیل كردووە".

سیاسەتی برسی كردن 

پارتی لە رێگای حكومەت و پەرلەمانەوە خواستە نایاساییەكانی جێبەجێ  دەكات و نایەوێت داهات و خەرجی شەفاف بێت، بۆ خەڵكیش سیاسەتی برسی كردن پەیڕەو دەكات.

كاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دیارنەمانی داهاتی نەوتی نا نەوتی لەهەرێمی كوردستان بە PUKMEDIA ی وت: "پارتی لەناو حكومەت سیاسەتی برسیكردنی خەڵك پەیڕەودەكات و ئەگەر سەرجەم داهاتەكان بەشەفافی كۆبكرێنەوە و بەیەكسانی بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكرێن، خەڵك حاڵی بەم رۆژە نەدەگەیشت".

گەزنەیی دەڵێت: "پارتی لەرێگای پەرلەمان و حكومەتەوە رێگری دەكات كە داهات و خەرجی شەفاف بێت، چەندینجار لەپەرلەمان ویستومان ئەو پرسە بخەینە بەرنامەی كارەوە، بەڵام خودی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی پارتی رێگربوون".

نا شەفافی داهات و خەرجی لەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆختربووەتەوە، ئەمەش چەوتی بەڕێوەبردنی حوكمڕانییە و یەكێتی بە ئاشكرا داوای راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حوكمڕانی لەهەرێم دەكات و بۆ ئەمەش زۆربەی لایەنە سیاسییەكان پشتوانی یەكێتی دەكەن.

PUKMEDIA

هەشت ساڵە حكومەتی هەرێم بودجە لە پەرلەمان دەشارێتەوە



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket