riklam

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: نادادییەکانی پارتی بەرامبەر بە سلێمانی ناشاردرێتەوە

کوردستان 11:33 AM - 2022-12-07
ئاراس محەمەد ئاغا

ئاراس محەمەد ئاغا

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو لێدوانانەی هێمن هەورامی داویەتی لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی و بودجە و داهاتی سلێمانی سەرجەمیان لێدوانی چەواشەكارین و خزمەت بە دۆخەكە ناكەن، بۆیە ئەگەر پارتی بیەوێت درۆ بكات ئەوا هێمن هەورامی ڕادەسپێرێت بۆ ئەو درۆكردنەو هاووڵاتیان دەزانن پارتی چ گەمارۆیەكی خستووەتە سەر سلێمانی.

 

نادادیەکانی پارتی بە رۆژی روناک دەبینرێت

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو لێدوانانەی هێمن هەورامی داویەتی لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتییەوە هیچ خزمەتێك بە دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان ناكات، ئەو نادادییەی پارتی بەرامبەر بە سلێمانی ئەنجامی دەدات بەڕۆژی ڕووناك دەبیندرێت و پێویست بەوەناكات هێمن هەورامییەكان بیشارنەوە، بەتایبەت ئەم كابینەیە فشار و گەمارۆیەكی زۆریان خستووەتە سەر ئیدارەی سلێمانی بۆ ئەوەی یەكێتی ڕووبەڕووی گرفت بكاتەوە".

 

داهاتی فرۆشتنی نەوت كەس نازانێت چەندە و بۆ كوێ‌ دەچێت

"كاتێك هێمن هەورامی باس لە داهات و شەفافیەت دەكات، واباشتر بوو باسی ئەو داهاتەی بكردایە كە لە خاڵی سنوری نێوان هەرێم و سوریا دەستان دەكەوێت و تا ئێستا یەك دیناری ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، هەروەها داهاتەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل بە نادیاری ماونەتەوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت كەس نازانێت چەندە و بۆ كوێ‌ دەچێت، بۆیە كاتێك دەكرا باس لە شەفافیەت بكات بۆخۆیان شەفاف بوونایە نەك هەرچی ناشەفافی هەیە لای ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە"، ئاراس محەمەد ئاغا وایوت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی دەشڵێت: "ئەگەر هێمن هەورامی و حزبەكەی بەڕاستیانە و لە پەرۆشی ئەنجامدانی هەڵبژاردندان، بابفەرموون بێنە پێشەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی هەموو لایەنە سیاسییەكان بۆ هاووڵاتیانی بسەلمێنن كە دەیانەوێت هەڵبژاردن بكرێت و لیستی دەنگدان پاك بكرێتەوە و بابەتی كۆتاكان چارەسەر بكرێت، بەڵام خۆیان باش دەزانن كە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەم یاسایەی ئێستا و بەم دۆخەوە جگە لەوەی سودی پارتی تێدایە و هەموو حزبەكانی دیكە زەرەرمەند دەبن تیایدا".

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket