riklam

حاجی مەسیفی: ئیشی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نییە بەرگری لە حكومەت بكات

کوردستان 09:48 AM - 2022-12-07
حاجی مەسیفی

حاجی مەسیفی

حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە رێرەوی چەوتی حوكمڕانی لە هەرێم بەتایبەتی كابینەی نۆ رایدەگەیەنێت:" بەپارتیمان وتووە ناتوانین بەم جۆرە حكومڕانییە بەردوام بین و ئیشی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نییە بەرگری لە حكومەت بكات" و " ناكۆكییەكانیشمان كۆكراوەی نیگەرانی چەندین ساڵە بووە" .

ئیشی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نییە بەرگری لە حكومەت بكات

 

لە چاوپێكەوتنێكی میدیایی دا حاجی مەسیفی سەرسورمانی خۆی دەربڕی لە قسەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و دەڵێت:" نابێت جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەرگری لەحكومەت بكات، بەڵكو ئەركی پەرلەمان چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و لیپێچینەوە و بەدواداچوونە".

ھەموو داھاتی سنوورەكانی سلێمانی نیوەی داهاتی ئیبراھیم خەلییل نییە


لە بارەی جیاوازیكردنی كابینەی نۆ و ناعەدالەتی لە خەرجكردنی داهات بۆ پارێزگاكانی هەرێم ئەو ئەندامەی سەركردایەتی رایدەگەیەنێت:"ناوچەكانی زۆنی سەوز بەتەواوی لەلایەن حكومەتەوە پشتگوێ خراوە و ھەموو داھاتی سنوورەكانی سلێمانی نیوەی داهاتی ئیبراھیم خەلییل نییە".

 

"با وەزیری دارایی بڵێت پارتی كەمتەرخەمە یان یەکێتی" حاجی مەسیفی وایوت.

ناكرێت كاندیدەكانمان بەفیلتەری پارتی تێپەڕێت

 

لە بارەی رێرەوی چەوتی حوكمڕانییشەوە لە م كابینەیەدا بەتایبەتی حاجی مەسیفی دەڵێت:" لامەركەزیەت مانای جیابوونەوە و دوو ئیدارەیی نیە و بیر لەشەری ناوخۆ و دوو ئیداریی ناكەینەوە" بەڵام "ناكرێت كاندیدەكانمان بەفیلتەری پارتی تێپەڕێت  و تیمی پارتی ڕێگە نادات گۆرانكاری لەبەرپرسەكانماندا بكەین".

چەواشەكارییەكانی پارتی مۆدیلی نەماوە

 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی مێژووی سیناریۆ دروستكردنی دەزگا هەواڵگرییەكانی پارتی بەبیرهێنایەوە و وتی:" ھاوكار جاف ئینقلابی لەیەكێتی نەكردووە و دژی یەكێتی نەبووە، بالیژنەی نێودەوڵەتیی لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی هاوكار جاف بكات"

 

"چەواشەكارییەكانی پارتی مۆدێلی نەماوە و پارتی لەھەولێر فەوجی بۆ خەڵكی بكوژ دروستكردووە " مەسیفی وادەڵێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket