riklam

دژەتیرۆر و پۆلیسی کەرکوک هەماهەنگی دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

کوردستان 05:52 PM - 2022-12-06
وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لیوا کاوە غەریب عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک

وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لیوا کاوە غەریب عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک

دژەتیرۆ و پۆلیسی کەرکوک ھەماھەنگ و ھاریکار دەبن لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و پاراستنی ئاسایشی و ئارامی زیاتر لە کەرکوک.

بەمەبەستی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو دەستگیرکردنی تۆمەتباران و لە یاسا ھەڵھاتوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لیوا کاوە غەریب عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک جەختیانکردەوە لە بەردەوامی و ھاریکاری زیاتر نێوانیان بۆ سەرخستنی کارە ھاوبەشەکان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە شاری کەرکوک و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرایەوە بەتایبەت لەو سنورانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایەوە لەوڕووەوە بڕیاری پێویست دران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket