riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ مەڵبەندی سۆران کۆبووەوە

ی ن ک 02:05 PM - 2022-12-06
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6-12-2022، لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ هەڤاڵانی جێگرو کارگێڕو لێپرسراوی بەشەکانی مەڵبەندی سۆران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵ زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران ئامادەی بوو، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و عیراق، پەیوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی باسی لە گرنگی سۆران و ناوچەکە کردو پلان و بەرنامەی حزبی بۆ ناوچەکە خستەڕوو، هەڤاڵانی بەشداربوو راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو، گفتوگۆی چۆنیەتی باشتر کارکردن لە سنوورەکە کرا.

 

لەلایەکی دیکەشەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6-12-2022، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. مەجید حەمەدەمین و حاجی مەسیفی ئەندامانی سەرکردایەتی سەردانی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی ناسراو خاڵە سەید مەجیدیان کردو دواتریش بەشداریان لە چەند پرسەیەک کرد.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket