riklam

پارتی كه‌ركوك ده‌شێوێنێت

کوردستان 05:48 PM - 2022-12-05

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌مووكات ده‌نگی یه‌كه‌می كه‌ركوكی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ پارتی سه‌غڵه‌ت بێت و چی له‌ده‌ستی بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی یه‌كێتی له‌و شاره‌ كه‌م بكات درێغی نه‌كات، به‌ڵام سه‌نگی یه‌كێتی له‌و شاره‌ رۆژ دوای رۆژ به‌هێزتر بووه‌و له‌كۆتا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقدا یه‌كێتی توانی سه‌رجه‌م كوردسییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

پارتی واقعی دوای ریفراندۆمی له‌كه‌ركوك نه‌خوێنده‌وه‌

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"له‌دوای ریفراندۆمه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی هه‌ستمان به‌مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كه‌ركوك ده‌كردو چه‌ندینجار پارتی-مان لێ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پارتی زۆر به‌ ناواقعی له‌كه‌ركوكی ده‌ڕوانی هه‌تا بارودۆخی ئه‌و شاره‌ی به‌ئه‌مڕۆ گه‌یاند".

كێ له‌كه‌ركوك هه‌ڵهات ؟

ده‌شڵێت:" پارتی بیری چوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خه‌ڵك بیری ماوه‌ كاتێك هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌ركوك پارتی و فه‌رمانده‌كانیی سه‌نگه‌ره‌كانیان جێهێشت و هه‌ڵهاتن، ئه‌وه‌ یه‌كێتی بوو به‌رگری كردو چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بوو".

" له‌كاتی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه‌ پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دیاریی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش حزبه‌كه‌ی كه‌مال كه‌ركوكی  رێگری كردو نه‌یهێشت كه‌ركوك پارێزگارێكی كوردی هه‌بێت، به‌ڵام ئۆكه‌ی ده‌دات پارێزگارێكی عه‌ره‌ب له‌ جێی هه‌قی كورد بێت، بۆیه‌ ئه‌مه‌ دژایه‌تی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانه‌" ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وای وت.

پۆسته‌كانی پارتی به‌ عه‌ره‌ب و توركمان پڕكرانه‌وه‌

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شڵێت:" پارتی قائیقمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك و دووبزی پێ بوو، بێ هیچ هۆكارێك خۆیان پۆسته‌كانیان جێهێشت و له‌شوێنیان عه‌ره‌ب و توركمان دانران، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مووكات پارتی تێكده‌ری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بووه‌".


بوختان بۆ یه‌كێتی و خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌ن

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وتی: "له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ئه‌وه‌ پارتی بوو كه‌ چووه‌ رێككه‌وتنێكه‌وه‌و به‌ئاشكرا ویستیان جێگری پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت له‌پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌ تا بارودۆخی كه‌ركوك به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌".
" یه‌كێتی ده‌یویست كوردێك ببێت به‌ سه‌رۆكی زانكۆ كه‌ركوك، ئه‌وه‌ پارتی بوو كه‌ رێگربو و نه‌یهێشت، بۆیه‌ هه‌ر شتێك پارتی له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌یڵێت بوختانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ یه‌كێتی و خه‌ڵكی كه‌ركوك" لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی واده‌ڵێت.

پارتی ده‌یوست خه‌ڵكی كه‌ركوك وه‌ك قودس لێ بكات

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود ده‌ڵێت:"پارتی بوو ده‌یوست كوردی هه‌موو شاره‌كه‌ كه‌ركوك جێبهێڵێت، تا له‌دووره‌وه‌ وه‌ك خه‌ڵكی قودس سه‌یری شاره‌كه‌یان بكه‌ن و ته‌واو ببێته‌ شارێكی عه‌ره‌ب نشین، به‌ڵام یه‌كێتی شكستی به‌و پلانه‌شیان هێنا"

ئاماره‌كان چیمان پێ ده‌ڵێن ؟

له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شه‌ش كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه‌، پارتی یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 دا یه‌كێتی 5 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، پارتی ته‌نها دوو كورسی هه‌بووه‌، له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی هه‌ر شه‌ش كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكه‌ به‌ده‌ستبهێنێت و پارتی هیچ كورسییه‌كی نیه‌، له‌مه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوكییه‌كان بڕیارده‌دات و چ لایه‌نێكیش دژایه‌تی ده‌نگی كورد ده‌كات له‌و پارێزگایه‌.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket