riklam

تیمی پارێزه‌ران: حزبێك له‌ھه‌ولێر به‌سه‌ر ھه‌موو دامه‌زراوه‌كاندا زاڵه‌

کوردستان 03:38 PM - 2022-12-05

تیمی پارێزه‌رانی زیندانیانی بادینان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه‌، داوای شكاندنی مانگرتن و گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی بادینان بۆ چاكسازی سلێمانی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها تیمی پارێزه‌ران داواده‌كه‌ن رێگه‌ به‌ پارێزه‌ران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ بدرێت سه‌ردانی سزادراوانی بادینان بكه‌ن.

تیمی پارێزه‌رانی زیندانیانی بادینان ده‌ڵێن:" ڕای گشتی ھه‌رێم و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاگادارن كه‌ رۆژنامه‌نوس و چالاوانانی بادینان له‌سه‌ر بیرورای ئازاد و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی سزادراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه‌ ئێستا له‌ناو چاكسازی گه‌ورانی ھه‌ولێر سزا له‌سه‌ر گیراوانی بادینان و مانگرتوه‌كانی تر به‌رده‌وامه‌".

تیمی پارێزه‌ران داوا ده‌كه‌ن زیندانیانی بادینان مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ سێ خاڵ ده‌خه‌نه‌ڕوو .

 

یه‌كه‌م: پێویسته‌ رێكاره‌ ئیداریه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی بادینان بۆ چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی بكرێت، كه‌ داواكه‌یان پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ھه‌ولێر كردووه‌، ئه‌مه‌ش مافێكی ئاسایی و یاسایی خۆیانه‌.

دووه‌م: به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ی له‌پشت سزادانی زیندانیانی بادینان له‌ ھه‌ولێر به‌سه‌ر ھه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌كدا زاڵه‌، ده‌یان جار ئه‌و گیراوانه‌ سزادراون، بێ به‌شكراون له‌ چه‌ندین مافی سه‌ره‌تاییان.

سێییه‌م: به‌ بیانوی جیاواز و نا مه‌نتقی رێگێری له‌ پارێزه‌ران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوری دیكه‌ ده‌كرێت سه‌ره‌دانی سزادراوانی بادینان بكه‌ن.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیراوانی بادینان به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:  ئه‌مڕۆ وه‌ك تیمی پارێزه‌رانی بادینان پێشێلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌ زیندانیانی بادینانمان گه‌یانده‌ دكتۆره‌ مونا یاقۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.

ده‌شڵێت:" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هاوكارمان ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچون بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌موو سزاو پێشێلكاریانه‌ی كه‌ روبه‌روی سزادراوانی بادینان ده‌بێته‌وه‌ .

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket