riklam

وتەبێژی یەکێتی: لەگەڵ پارتی بۆچونمان جیاوازە

کوردستان 03:35 PM - 2022-12-05

وتەبێژی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامادەیی یەکێتیی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی كوردستان دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و جیاوازی بیروبۆچوونەکانی نێوانیان و دەشڵێت، " هیچ دەستپێشخەرییەکمان لەلایەن پارتی دیموکراتەوە نەبینیوە لەو بارەیەوە هەتا ئێستا".

 

دکتۆر سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی دووشەممە 5-12-2022 ڕایگەیاند: "یەکێتی ئامادەیە هەر ئەمڕۆ و بەرلە سبەینێ لەگەڵ پارتی دابنیشێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو ئاستەنگانەی کە دەبێنە كۆسپ لە ڕێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، ئاماژەی بەوەشداکات کە "بەبێ گفتوگۆو لێکتێگەیشتن، ناتوانین کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین".

 

" یەکێتی و پارتی بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر میکانیزمی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی، جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی، ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بودجە و مەلەفی نەوت و چەندین بابەتی دیکە ، جگە لە بوونی بیرکردنەوەی جیاواز، کە ئەمەش پاڵ بەهەر لایەنێکەوە دەنێت بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری جیاواز لەبارەی چارەسەرکردنی كێشەكان و میکانیزمی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و حکومەت، و بەرجەستەکردنی هاوبەشی لە حوکمڕانیدا"، دکتۆر سۆران وایوت.

 

دکتۆر سۆران ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمانە و بابەتەکانی تر پێویستیان بە گفتوگۆیەکی جددی و بنیاتنەر هەیە لەنێوان هەردوولادا، ئەمەش پێویستی بە سازشكردن هەیە لەلایەن هەردوولاوە، بە ئامانجی لێکنزیکبوونەوە لەبارەی میكانیزمەكانی چارەسەر، بە شێوەیەك كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمدا بێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket