riklam

پەیوەندی یەکێتیی لەگەڵ هێزو لایەنەکانی هەرێم و عێراق دەخرێتەروو

ی ن ک 03:06 PM - 2022-12-05

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٥/١٢/٢٠٢٢ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەندی ٣ی هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە  هەڤاڵان د. مەجید حەمەدەمین، حاجی مەسیفی، فەهیمە سابیر ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەی بوون گفتوگۆکرا لەبارەی کاروباری حزب و کارەکانی سنووری مەڵبەندی هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق، پەیوەندی یەکێتیی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق پێشکەش کرد، دیدو تێڕوانینی یەکێتیی بۆ خستنەڕوو.

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ کاروباری حزبی و ئۆرگانەکان، ئامادەبووان هاوڕابوون کە ژیانی حزبایەتی گەشەی زیاتری پێ بدرێت و ئۆرگانەکان چالاکانەتر کاربکەن، هەروەک جەخت لە گرنگی رۆڵ و پێگەی هەولێرو هەولێرییەکان لەنێو یەکێتیی کرایەوە.

 

PUKMEDIA

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket