riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە ژنانی پەرلەمانتاری كورد یەكهەڵوێست بن

عیراق 02:41 PM - 2022-12-05

خانمی یەكەمی عێراق داوا لە ژنانی پەرلەمانتاری كورد دەكات لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكان یەكهەڵوێست بن.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بە ئامادەبوونی رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لەگەڵ ژنانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و راگەیاند، رۆڵ و كاریگەری ژنان گرنگە لە سەرجەم كایەكان و جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات و بڕیاردان، بوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاری ژنیش لە فراكسیۆنە كوردییەكان جێگەی خۆشحاڵییە، داواشیكرد، لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكان و داواكارییەكانی كورد و ژنانی كورد هەموویان یەك هەڵوێست بن.

خانمی یەكەمی عێراق داواشیكرد ژنانی پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چالاك بن و هاوتای پیاوان بن، هەموو پشتیوانییەكیشی بۆ دوپاتكردنەوە.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ژنی عێراقی سەلماندی دەتوانێت باڵاترین دەسەڵات بەڕێوەببات

لەلایەکیترەوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغداد چاویكەوت بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و هەموو پاڵپشتی و پشتوانییەكی بۆ دووپاتكردەوە، وتیشی، بۆ یەكەمجارە لە مێژووی عێراقدا ژنێك پۆستی وەزیری دارایی وەربگرێت و ئەوەش سەلماندنی ئەو راستییەیە كە ژنی عێراق توانای هەیە باڵاترین دەسەڵات بەڕێوەببات و بەسەر ئاستەنگەكانیشدا زاڵ ببێت.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داواشی لە وەزیری دارایی كرد لە دابەشكردنی بودجەی 2023ی عێراقدا هاوسەنگی بپبارێزن و گرنگی بە خوێندنگە و سەنتەرەكانی ژنان و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان بدرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket