riklam

د. محەمەد سابیر: هاوکارو پشتگیرو هەماهەنگی کارو چالاکی زانکۆکان دەبین

کوردستان 02:02 PM - 2022-12-05

باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رۆژی دووشەممە 5/12/2022 لە بارەگای سەرەكی دامەزراوە لە سلێمانی پێشوازیكرد لە پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.

 

لە كۆبوونەوەیەكدا، باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، باسی لەوەکرد کە بونیادنەرو دەستپێکی کاروانی پيشەنگایەتی زانستی لە زانکۆکانی کوردستان لە رابردودا لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال بووە کە هەمیشە زانکۆی وەک چرای رووناکی بیری گەل دەبینی؛ هەر بەوجۆرەش کاری بۆ بوژانەوەی خەباتی زانستی دەکرد لە زانکۆکانی وڵاتدا, ئێمەش لە دامەزراوە درێژە بەو دیدە ستراتیژییە دەدەین کە هاوکارو پشتگیرو هەماهەنگی کارو چالاکی زانکۆکان بین. ئامانجمان بەهەماهەنگی هەردوولا لە ئایندەدا گەشە بە بواری هەلی زانستی لە رێگەی دابینکردنی خويندن لەدەرەوەی وڵات و گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی داهينەرانەو بواری چالاکی رۆشنبیری و یەکسانی جێندەری بدەین. 

وتیشی: "ئەم دامەزراوەیە چاوی لە کارو چالاکییە لە ئاستی کوردستان عێراق و جیهاندا، بۆ ئایندەش لەو بوارەدا هەنگاوی کردەیی دەنێین".   

 

لايخۆيەوە سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رایگەیاند:"بەئەرکی خۆیان دەزانن هەنگاو بەرەو روی ئەو لایەنانە بنێن کە ئامانجیان خزمەتکردنی زانستی زانکۆکانن، پێشنیازی ئەوەی کرد لەم قۆناغەدا گرنگە کە بۆردێکی زانستی لەسەر ئاستی دامەزراوە دروستبکرێت”، دواتر پێشنیازەکەش لە لایەن سەرۆکی دامەزراوە پەسندکرا. 

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک وتیشی: بۆ ئایندە هاوكارو هەماهەنگی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەبین؛ لە رێگەی کاروچالاکی هاوبەشی فەرهەنگی و رۆشنبیری و چالاکی جۆرایەتی لە ئاستی سلێمانی و کوردستاندا .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket