riklam

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی بە بازرگانان دەدات

کوردستان 08:20 PM - 2022-12-04
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 4-12-2022, لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت: "جەختمان کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی".

لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: "دوو کۆبوونەوەی جیاوازمان لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی جێبەجێکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری ئەنجامدا".
"دڵنیاییمان-دا بە بازرگانان لە پشتیوانیکردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزکردنی زیاتری کەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی لەشارەکەدا"، قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
ئاماژە بەوەشدەدات: "لەکۆبوونەوەی دووەمیشدا جەختمان کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی".

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket