riklam

دیدگای یه‌كێتی به‌سه‌ر بڕیاردانی سیاسییدا زاڵ ده‌بێت

کوردستان 04:55 PM - 2022-12-04
پێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانه‌ له‌ به‌غداو له‌ماڵی مامه‌وه‌ ستراتیجی كاركردنی حكومه‌ت له‌پێناو خزمه‌تی گشتی داده‌ڕێژرێت، له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی عیراقیش یه‌كێتی پێگه‌و سه‌نگی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ به‌ كورسی په‌رله‌مانی مه‌زه‌نده‌ ناكرێت.

له‌حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی عیراقدا به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی،  چوار وه‌زاره‌ت به‌ر كورد كه‌وت كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و ژینگه‌ی وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماریش كه‌ به‌ركه‌وته‌ی كورده‌، هه‌ر بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كلابۆوه‌.

هه‌میشه‌ پێگه‌ی یه‌كێتی له‌غدا به‌هێزبووه‌

رابیحه‌ حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌ به‌غدا پێگه‌ی به‌هێزبووه‌، به‌ڵام له‌دوای روخانی رژێمی پێشووی عیراق پێگه‌ی یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بڕیار له‌به‌غدا زیاتر به‌هێزبووه‌".

"به‌هێزی پێگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غدا بۆ رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌مووكات هه‌وڵی حكومه‌تێكی ته‌وافقی بۆ عیراق داوه‌، له‌ئێستاشدا سه‌رۆك بافڵ له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت به‌رده‌وامه‌و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ پێگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غدا به‌ به‌هێزی بمێنێته‌وه‌" رابیحه‌ حه‌مه‌د وایوت.

هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی له‌شه‌قامی عیراقی به‌ئه‌رێنی ناوده‌برێت

هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌ك ته‌نها بۆ لایه‌نه‌كان، به‌ڵكو بۆ حكومه‌تیش به‌ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كرێت و روون بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت عیراقێكی یه‌كگرتوو له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵك به‌دی بێت.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شڵێت: "نه‌ك ته‌نها له‌ناو حزب و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان له‌ئێستادا یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی عیراقیش رۆڵی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ به‌ گرنگ ده‌نرخێنن و به‌ درێژكراوه‌و به‌رده‌وامی سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ناوی ده‌به‌ن".

به‌رده‌وامی سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌غدا

ئه‌و سیاسه‌ته‌ هاوسه‌نگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غدا په‌یڕه‌وی ده‌كات سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌ و سه‌رۆك بافڵ درێژه‌ پێده‌رییه‌تی.

شیروان میرزا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و چاودێری سیاسی له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا هاوسه‌نگه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی عیراقی داوه‌، نه‌ك ببێت به‌ به‌شێك له‌ ململانێكان و وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن، ئه‌و سیاسه‌ته‌ هاوسه‌نگه‌ی یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ده‌كات ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بوونیادی ناوه‌و سه‌رۆك بافڵ درێژه‌ی پێده‌دات".

سه‌نگی یه‌كێتی به‌كورسی ناپێورێت

دوای نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال و پاشان كۆچی دوایی، پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك پێویسته‌ نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵوێسته‌كانی جێی ده‌ستخۆشی لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت شه‌قامی عیراقییه‌.

"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆكه‌ره‌وه‌ی ده‌نگوڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كانه‌ له‌ به‌غداو به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ یه‌كێتی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق پێگه‌ و قورسایی تایبه‌تی هه‌بێت كه‌ به‌ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانی ناپێورێت، به‌ڵكو به‌و دنیابینی و لێكدانه‌وه‌ سیاسیانه‌ی یه‌كێتی ده‌پێورێت كه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات، هه‌ر ئه‌مانه‌ش یه‌كێتیان كردووه‌ به‌ هێزێكی سیاسیی كاریگه‌ر له‌ عیراق و بووه‌ته‌ چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كان" شیروان میرزا واده‌ڵێت.

دوو وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك كۆمار به‌هێزی یه‌كێتی ده‌رده‌خات

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ ده‌ڵێت: "به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق به‌ دوو وه‌زاره‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێگه‌ی یه‌كێتی به‌هێزه‌و له‌داهاتوودا رۆڵی كاریگه‌رتر ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان عیراق و هه‌رێم، چونكه‌ دنیابینی یه‌كێتی جیاوازه‌و به‌رده‌وام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه‌".

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئاشته‌وایی و خزمه‌تی خه‌ڵكه‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌وڵه‌كانی خستووته‌گه‌ڕوو به‌هه‌ڵوێستی نیشتمانیی ناوده‌برێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket