riklam

زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار داهاتی هەرێمە لەساڵی ٢٠٢٢

ئابوری 11:12 PM - 2022-12-03

بەرهەم و داهاتی نەوت ،گاز، گومرگ و ناوخۆ لە هەرێمی لەساڵی ٢٠٢٢ دەکاتە زیاتر لە هەژدەملیار و پێنج سەد ملیۆن  دۆلار

یەکەم : نەوت
 بەرهەم هێانی نەوت دابەش دەبێت بەم شێوە:
١-خۆرماڵە
٢- تێکرایی كێڵگاکانی تر

١-کێڵگەی  خۆرماڵە  بەرهەم هێنان تیایدا جیاوازە بەهۆی ئەوەی کە هیچ کۆمپانیایەکی بیانی بەشدار نی یەو تەنها داهاتی پوختی هەرێمی کوردستانە و ڕؤژانە بڕی ٣٧٥ هەزار بەرمیل نەوتی تێدا بەرهەم دەهێنرێت کە لەساڵێکدا دەکاتە ١٣٦٨٧٥٠٠٠ سەدوسی و شەش ملیۆن و هەشتسەدو حەفتاو پینج هەزار بەرمیل.
داهاتی خۆرماڵە بەدۆلار لەماوەی ساڵیکدا کە تێکرا بە ٨٨ دۆلار فرۆشراوە و دە دۆلار لەعێراق کەمتر  کەدەکاتە ١٢٠٤٥٠٠٠٠٠٠  دوانزە ملیارو چلوپێنج  ملێۆن دۆلارە کەتەنها کرێی فرۆشتن و گواستنەوەی  تیایە کە پشکی کۆمپانیایە ئەگەر بۆریەکە نەدرایەتە کەرتی تایبەت ئەو داهاتەش بەشێکی بۆ تورکیا ئەوی تری بۆ حکومەتی هەرێم دەبوو

٢-  کێڵگەکانی تر
بەپێی ئەزانیاریانەی کەلە عەدادەکانی جەیهانی حکومەتی عێراقەوە هاتوە  لە ١/١/٢٠٢٢ تا ٦/١١/٢٠٢٢ ڕۆژانە هەرێمی کوردستان بەتێکڕا ٤١٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە بۆ بەندەری جەیهان .
وە ڕۆژانەش  ١٦٠٠٠٠ سەدوشەست هەزار بەرمیل دەداتە پاڵاوگەی  کار و ٧٥٠٠٠ حەفتاوپێنج هەزار بەرمیل دەداتە پاڵاوگەی لاناز .
تەواوی بەرهەمی نەوت بۆ دەرەوەوناوخۆ دەکاتە ٦٥٠٠٠٠شەش سەدوپەنجاهەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
کەواتە جگە لە خورماڵە ٢٧٥٠٠٠ دووسەدوو حەفتاوپێنج هەزار بەرمیل دەکات لەڕۆژێکداو لەساڵێکدادەکاتە ١٠٠٣٧٥٠٠٠ سەدملیۆن وسێ سەدوحەفتاوپێنج هەزار بەرمیل.
داهاتەکەی دەکاتە ٨٨٣٣٣٠٠٠٠٠٠ هەشت ملیارو هەشتسەدوسی وسی ملیۆن دؤلار دەکات کەتێکڕا بە ٨٨ دۆلار بەرمیلێک فرۆشرابێت کە هەموو بەرمیلێک ١٠ دۆلار کەمتر فرۆشراوە.

ڕێکاری دابەشکردنی ٨٨٣٣٠٠٠٠٠٠ ملیار دۆلارە لەراستیدا بەم شێوە یە :
ئەلف : مۆڵکانەی حکومەتی هەریم کەوەری دەگرێت دەکاتە ١٠٪ هەربەمیلیک کەدەکات ٨.٨٠ دۆلار کە کۆی داهاتی ساڵەکەدەکاتە ٨٨٣٣٠٠٠٠٠ هەشتسەدووهەشتاوسێ ملیۆن و سێ سەد هەزار دۆلار و . هەرێم ٢٠٨٧٨٠٠٠٠٠ دوو ملیارو هەشتاوحەوت ملیۆن و هەشتسەد هەزار دۆلار موڵکانەی بەردەکەوێت
بێ : کولفەی کۆمپانیا کەوەری دەگرێتەوە بە ڕێژەی ٤٣٪ لەماوەی ڕێژەی موڵکانە
دەکاتە ٣٤١٨٣٧١٠٠٠ سێ ملیاروچوارسەدووهەژدە ملیۆن و سێ سەدوحەفتاویەک هەزار دۆلار.
ج – قازانجی هەرێم و کۆمپانیا دابەشدەکرێت لەبڕی ماوەی لێدەرکراوی موڵکانەو کولفەی کۆمپانیا بەڕیژەی ٨٤٪ بۆ حکومەتی هەرێم و ١٦٪ بۆ کۆمانیا

-قازانجی هەرێم: دەکاتە ٣٨٠٦٣١٦٣٦٠ سێ ملیاروهەشت سەدووشەش ملیۆن و سێ سەدووشانزەهەزاروسێ سەدوشەست دۆلار.
- قازانی کۆمپانیای نەوت : دەکاتە ٦.٠٦٧٣٥٣٦ شەش ملیار دۆلار 

ئەنجام :
لەهەرێمی کوردستان ٢٣٧٢٥٠٠٠٠ دووسەدوسی وحەوت ملیۆن و دووسەدووپەنجاهەزار  بەرمیل نەوت بەرهەم دە‌ێنرێت بەناوخۆو دەرەوە.

داهاتەکەی بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
-کۆمپانیای نەوتی بیانی: دەکاتە ٩٤١٨٣٧١٠٠٠ نۆ ملیاروچوارسەدووهەژدە ملیۆن و سێ سەدوحەفتاویەک هەزار دۆلار.
- هەرێمی کوردستان :٥٨٩٤١١٦٣٦٠  پێنج ملیارو هەشتسەدوونەوەدوچوار ملیۆن وسەدو شانزەهەزارو سێسەدو شەست دۆلار  قازنجوو موڵکانە  ،وە داهاتی کێڵگەی خۆرماڵە کەدەکاتە ١٢٠٤٥٠٠٠٠٠٠  دوانزە ملیارو چلوپینج  ملیۆن دۆلارە و هەمووی دەکاتە ١٧٩٣٩١١٦٣٦٠ حەڤدە ملیارو نۆسەدووسی ونۆ ملیۆن سەدوشانزەهەزاروسێ سەدوشەست دۆلاری ئەمریکی.

-تورکیا: دوو ملیار دۆلار 

داهاتی پوختی نەوتی هەرێمی کوردستان  لەساڵی ٢٠٢٢ دەکاتە نزیکەی ١٥٩٣٩١١٦٣٦٠  پانزە ملیارو پێنج سەدوسی و نۆ ملیۆن و سەدوو شانزە هەزارو سێسەدو شەست دۆلاری ئەمریکی بەڵام ئەم داهاتە کرێی گواستنەوەی بۆری نەوتی ناوهەریمی لێدەرنەکراوە

 دووەم : داهاتی غاز
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای داناگاز لەساڵی ٢٠٢١ دەڵێت کە لە نۆمانگی یەکەمی ئەوساڵەدا ١٣١ ملیۆن دۆلاری دواوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان  کەواتە ئەو ڕێژە وەرگرین بۆ دوانزەمانگی ساڵی ٢٠٢٢ دەکاتە ١٧٤٦٦٦٦٦٦سەدوحەفتاوچوارملیۆن شەش سەدو شەست و شەش هەزارو شەش سەدوشەست و شەش دۆلاری ئەمریکی.
  سێ یەم : داهاتی ناوخۆ گومرگ دەکاتە  سێ ترلیۆن وشەش سەدملیار دینار  دەکاتە ٢٤٣٢٤٣٢٤٣٢ دوو ملیارو چوارسەسو سی ودووملیۆن  چوارسەسو سی ودووهەزار چوارسەسو سی ودوو دۆلار.
  هەموو داهاتی نەوت ،غاز ،ناوخۆ و گومرگ دەکاتە زیاتر لە هەژدە ملیارو نیو

بەرهەم و داهاتی نەوت ،گاز، گومرگ و ناوخۆ لە هەرێمی لەساڵی ٢٠٢٢ دەکاتە زیاتر لە هەژدەملیار و پێنج سەد ملیۆن  دۆلار

مافناس : رێبوار محەمەد محەمەد ئەمین 
ماستەر لەگرێبەستی نەوت و گاز

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket