riklam

سەرۆککۆمار پێشوازی لە دوو وەزیرە نوێکەی حکومەت دەکات

عیراق 11:01 PM - 2022-12-03
سەرۆککۆمار

سەرۆککۆمار

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی شەممە، ٣ی دیسێمبەری٢٠٢٢، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە هەر یەک لە بەڕێزان نزار محەمەد سەعید وەزیری ژینگە و بنگین ڕێکانی وەزیر ئاوەدانکردنەوە و  نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان و کار.

 لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە هەردوو وەزیر کرد بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکانیاندا، هاوکات هەردوو وەزیر سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار نیشاندا بۆ دەربڕینەکانی.

 سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە تەواوکردنی دەنگدان لەسەر کابینە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پەرەپێدانی کاری حکومەت، ئاماژەشیکرد بە گرنگی هەوڵی هاوبەش لە هەموو ئاستەکاندا بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لەپێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی و گەیشتن بەو ئامانجانەی کە ویستی هەموانە، بە تایبەت ئەوانەی ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ پاراستنی ژینگە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket