riklam

پەیامی هاوخەمییەکان بۆ ئەحمەد قەدەفەری

ی ن ک 10:37 PM - 2022-12-03
هەژین ئەحمەد قەدەفەری

هەژین ئەحمەد قەدەفەری

پەیامی هاوخەمیەکان بۆ کۆچی دوایی هەژین كچی ئەحمەد قەدەفەری كەسایەتی دیاری شارەزور و فەرماندە و تێكۆشەری دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، کە پاش ململانێیەكی سەخت لە گەڵ نەخۆشی كۆچی دواییكرد.

دەقی پرسەنامەکان...

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

ھەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری رێگای خەبات

‎بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (هەژین)ی كچی بەڕێزتانم پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی قەدەفەری دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی

*برای بەڕێزم هەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری*


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (هەژین)ی کچی بەرێزتانم بیست. 
بۆ ئەم کۆچە ناوادەیە پرسە و سەرەخۆشی لەئێوەی تێکۆشەر و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم. گیانلەدەستدانی خاتوو هەژین مایەی نیگەرانی هەموومانە، خواى گەورە لێى خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگاى بەهەشت بێت.

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی

کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری دەکات

برای بەڕێزم کاک ئەحمەد قەدەفەری

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (هەژین) کچی جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

هاوخەمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ( ئەحمەد قەیەفەری )
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (هەژین)ی كچی بەڕێزتان،
 بۆ ئەم خەمه گەورەیە پرسە و  هاوخەمیمان بە ئێوە و خزمانی قەیەفەری ڕادەگەیەنین.
‌‎لەخودای مەزن  داواکارین سەبوریتان پێببەخشێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.  

  مەکتەبی سیاسی
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پرسەنامەی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی

 

بۆکۆچی دوای(هەژین)ی جوانەمەرگ کچی تێکۆشەر وپێشمەرگەی دێرین  ئەحمەد قەدەفەری

برای بەڕێزمان کاک ئەحمەد قەدەفەری

خانەوادەی هەژینی جوانەمەرگ
دڵگران وخەمبارین بەبیستنی  هەواڵی کۆچی دوای جوانەمەرگ هەژین ئەم هەواڵە جەرگبڕە ناخمانی هەژاند بۆیە بەناوی لێپرسراوو تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانە پرسەوسەرەخۆشیمان ئاراستەی برای بەڕێزمان کاک ئەحمەد قەدەەری وخانەوادەبەڕێزەکه تان  دەکەین و هاوبەشی خەمتانین خوازیارین ئەم کۆستە گرانە دواکۆستی خانەوادەوبنەماڵەکەتان بێت ڕۆحی دادەهەژینی جوانەمەرگیش بەبەهەشتی بەرین شادبێت وخوای گەورە ئارامی وسەبوریتان پێببەخشێت ودواخەمتان بێت
انااللە واناالییەراجعون

مەکتەبی ڕێکخستن

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket