riklam

هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی عەمید عەبدوڵڵا

ی ن ک 06:01 PM - 2022-12-03
عەمید عەبدوڵڵا

عەمید عەبدوڵڵا

‎‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی عەمید عەبدوڵڵا ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری کاک عەمید عەبدوڵا محەمەد 

‎بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و ھاوسەنگەرانی دەکەم.
‎عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێكی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە راپەڕاندنی كارەكانی و بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە ئەركەكانی جێبەجێدەكرد.

‎لەخوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket