riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی عەمید عەبدوڵڵا

ی ن ک 05:32 PM - 2022-12-03

سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی عەمید عەبدوڵڵا دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

*بەڕێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو عەمید عەبدوڵا*

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (عەمید عەبدوڵا) لێپرسراوی بەشى هوشیارى لیواى یەکی پاراستنی سلێمانی-م بیست. 
عەمید عەبدوڵا کەسێکی دڵسۆز لەکارەکەی و خەمخۆری پاراستنی ئاساییش و سەروماڵ و گیانی هاوڵاتییان بوو، لەدەستدانی جێگەی ئەسەفی هەموومانەو بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادە نیشتمانپەروەرەکەیان دەکەم و  بەهاوبەشى خەمیانم.
خواى گەورە لێى خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگاى بەهەشت بێت.

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket