riklam

بەشدار حەسەن: بەهۆی داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی زیندانیانی بادینان سزا دەدرێن

کوردستان 02:57 PM - 2022-12-03
بەشدار حەسەن

بەشدار حەسەن

بۆ جاری چوارەم گیراوانی بادینان لە چاکسازی گەورانی هەولێر سزا دەدرێن و سەرۆکی تیمی پارێزەرانیشیان دەڵێت، "دەیانەوێت بەوسزایانە، دەستگیرکراوان تووشی شکستی دەروونی و کەسایەتی بکەن".

 

پارێزەر بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان دەربارەی سزادانی گیراوان لە نێو چاکسازی گەورانی هەولێر بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمە یەکەمجار نیە سزادەدرێن ، ئەمەبۆجاری چوارەمە و هەرجارەی بە بیانوویەک، سزادەدرێن".

وتیشی: "پەیوەندییەکانی دەستگیرکراوان بادینانیان لەگەڵ دەرەوە پچراندووە، لە کاتێکدا مافێکی سروشتی و یاساییە بەپێی یاسای چاکسازییەکان هەر زیندانیەک بۆی هەیە لەگەڵ دونیای دەرەوە پەیوەندی هەبێت".

"دەیانەوێت بەوسزایانە ، دەستگیرکراوان تووشی شکستی دەروونی و کەسایەتی بکەن"، بەشدار حەسەن وای وت.

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان راشیگەیاند: "سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان تەنها لەبەرئەوەیە داوای گواستنەوەیان کردووە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی، چونکە دەستگیرکراوانی بادینان پێیانوایە مافەکانیان لە چاکسازی گەورانی سلێمانی پارێزراوە".

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket