riklam

یه‌كێتی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ له‌كابینه‌كه‌ی سودانی وه‌رده‌گرێت

کوردستان 01:33 PM - 2022-12-03
نزار محه‌مه‌د سه‌عید ئامێدی

نزار محه‌مه‌د سه‌عید ئامێدی

یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ له‌ كابینه‌كه‌ی سودانی وه‌رده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3-12-2022 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌نگی دا به‌ نزار محه‌مه‌د سه‌عید ئامێدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق.

 

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەکەی سودانیدا دوو وەزارەتی بەرکەوتوە کە وەزارەتەکانی داد و ژینگەن و لەم کابینەیەدا کورد خاوەنی چوار وەزارەتە و دوو وەزارەتەکەی دیکە بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوە کە وەزارەتەکانی دەرەوەو ئاوەدانکردنەوەیە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: یەکێتی ئیستحقاقی خۆیەتی دوو وەزارەتی لە کابینەکەی سودانی بەربکەوێت، بێگومان لەو چوار وەزارەتەی کەبەر کورد دەکەوێت.

پێشتر ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاندبوو: چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و لەناو كوردیشدا وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمان وایە دوو وەزارەت شایستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، بۆ داواكردنی مافەكانی خۆشمان روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێ بكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە.

ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەشڵێت: بۆ مەسەلەی بەركەوتنی وەزارەتەكان لە حكومەتی عیراقدا ئێمە روومان لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لە وەرگرتنی بەركەوتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێ بكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket