riklam

جارێکی دیکە شێروان شێروانی لە چاكسازیی گەورانی هەولێر سزادرایەوە

کوردستان 10:04 PM - 2022-12-02
شێروان شێروانی

شێروان شێروانی

نوێنەری زیندانیانی بادینان ئاشكرایدەكات: بۆ جاری چوارەم رۆژنامەنووس شیروان شیروانی لە زیندانی چاكسازیی گەورانی هەولێر سزادراوەتەوە، لە كاتێكدا كەسوكارەكەی چاوەڕوانی ئازادبوونیان دەكرد.

ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی رایگشتیی كردووە دەڵێت، لەچەند رۆژی رابردوو ڕێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا كەسوكارمان ببین و لەدواین پێشهاتیش رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە و بێ بەشدەكرێت لەهەر مافێكی ئاسایی زیندانیەك.

باسی لەوەشكردووە، ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆدارێژراو و بیانو بەزیندانیانی بادینان دەگیرێت، لەكاتێكدا كۆی بیانوەكان نامەنتیقی و نالۆژیكین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیكە و تاكەكەسی و لەهاورێكانیان جیادەكرێنەوە و دەرون و كەشێكی نائارامیان بۆ دروستدەكرێت ،و بێ بەشدەكرێن لەمافی پەیوەندی كردن و مواجهە.

ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان دەشڵێت: جێگەی داخە ئەمەی كەدەكرێت بەرامبەر كەسوكارمان بە پلانكراوە و پێشووتر لەبەرامبەر ئەم سزا بەردەوامە سەپێنراو و بێ هۆكارانەدا داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی كردبوو كە مافی هەر زیندانیەكە بەڵام بەداخەوە وەك هەمیشە تلاعب و دەستی دەستیكردن بەكەیسەكەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا وەڵامێك سەبارەت بەئەو پرسە نەدراوەتەوە.

دەقی پەیامەكە

 بۆ/ ڕای گشتی

ـ دوبارە و لەسیناریۆ بەردەوامەكانی ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێردا زیندانیانی بادینان بە بێ هیچ هۆكارێك سزادەدرێن لەكاتێكدا ئێمە وەك كەسوكاری زیندانیانی بادینان چاوەڕێی ئازادبوونی كەسوكارمان بوین و بەڵێندرابوو وەك ئیدارەی چاكسازی كە چیتر مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ كەسوكارمان بكرێت، بەڵام بەداخەوە لەچەند رۆژی رابردوو رێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا كەسوكارمان ببین و لەدواین پێشهاتیش رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە و بێ بەشدەكرێت لەهەر مافێكی ئاسایی زیندانیەك .
•ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانو بەزیندانیانی بادینان دەگیرێت ،لەكاتێكدا كۆی بیانوەكان نامەنتیقی و نالۆژیكین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیكە و تاكەكەسی و لەهاوڕێكانیان جیادەكرێنەوە و دەرون و كەشێكی نائارامیان بۆ دروستدەكرێت ،و بێبەشدەكرێن لەمافی پەیوەندی كردن و مواجهە و بابەتی بەشداریكردن لە كۆرس و ئەو خولانەی لەچاكسازی ئەنجامدەدرێن وە هەروەها بێ بەشدەكرێن لەپێنوس و قەڵەم چونكە ئەم زیندانیانە تەنها تاوانیان قەڵەمێك بوو .

 • لەكاتێكدا گوهدار زێباری دوای تێپەڕبوونی ٩٠ رۆژ لەسزادانی كە بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرابوو تاوەكو ئێستا سزادانی بەردەوامی هەیە و لەسەری تەواو نەبوە و ئیدارەی چاكسازی ئامادەنین بیگوازنەوە لای هاورێكانی .

• جێگەی داخە ئەمەی كەدەكرێت بەرامبەر كەسوكارمان بە پلانكراوە و پێشووتر لەبەرامبەر ئەم سزا بەردەوامە سەپێنراو و بێ هۆكارانەدا داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی كردبوو كە مافی هەر زیندانیەكە بەڵام بەداخەوە وەك هەمیشە تلاعب و دەستی دەستیكردن بەكەیسەكەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا وەڵامێك سەبارەت بەئەو پرسە نەدراوەتەوە.

• ئەم مامەڵەی ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێر بەرامبەر زیندانیانی بادینان دەرخەری پلانێكی رەشە بەرامبەر كەسوكارمان، و ڕوونە هێشتا دوای سزادانیان بە ٦ ساڵیش بەردەوامی بە ئەو رق و حقدەدەن و بەردەوامن لەسزادانی كەسوكارمان لەناو چاكسازیش و چێژ لە ئازاردان دەبینن، بۆیە ئەمەی كەدەكرێت پێمان وایە پرۆسەی ئازادی رادەربڕین و دیموكراسی زیاتر ئەخاتە ژێر پرسیارەوە ،ئەمەش لەكاتێكدایە كەیسی زیندانیانی بادینان دەنگدانەوە و بویە هۆی ررەخنەیەكی جددی و پرسی دیموكراسی لەچاوی دەرەوە بەتەواوەتی خستە ژێر پرسیارەوە بەڵام بەداخەوە دەسەڵات وەك نابیستێك بێ باكانە بەردەوامە لە نیشاندانی ڕوویەكی ناشرینی مافی مرۆڤ لە كوردستان ڵێش چاوی ناوخۆ و دەرەوە.

• ئێمە وەك كەسوكاری زیندانیانی بادینان لەسەر ئەم سزادان و پلانانەی دژبە كەسوكارمان گیراوەتە بەر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆو دەرەوە و  نوێنەرانی وڵات و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و بواری ڕۆژنامەنووسی ئاگادار دەكەین ، و داواكارین لە لەسەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان بەردەوامی بدەن بە پشتگیری لەكەیسی زیندانیانی بادینان تاوەكو ئازادی سەرجەم زیندانیانی بادینان .

ئەیهان سەعید - نوێنەری زیندانیانی بادینان
٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket