riklam

پەرلەمانتارێک: سەرۆکی یەکێتی پەرۆشی چارەسەری کێشەکانە

عیراق 09:41 AM - 2022-12-02
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لایەنە سیاسییە عیراقییەکان لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوە، پەرلەمانتارێکی كوتله‌ی عه‌زم له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال دانپێدانانه‌ به‌رۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

به‌هه‌وڵ و میوانداری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عیراقییه‌كان, رۆژی دوو شەممە دووشەممە 28-11-2022، له‌ماڵی مام جه‌لال له‌به‌غدا كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یان ئه‌نجامداو باسی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت و ته‌واوكردنی كابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی-یان كرد.

فارس فارس په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی عه‌زم له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ و هه‌نگاونان به‌ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان".

هەڵبژاردنی ماڵی سەرۆک مام جەلال واتا و گرنگی گەورەی هەیە

"هه‌ڵبژاردنی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، واتا و گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و دانپێدانانێكی روونیشه‌ بۆ ئه‌و رۆڵه‌ كاریگه‌ره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌رابردوودا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق ده‌یبینی، كه‌ رۆڵێكی پڕبایه‌خ و رێزلێگیراو بوو له‌لایه‌ن هێزو حزبه‌ سیاسییه‌كانی عیراق"، فارس فارس وایوت.

سەرۆکی یەکێتی پەرۆشی چارەسەری کێشەکانە

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق ده‌شڵێت: "كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال دانپێدانانیشه‌ به‌رۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌رۆشی بۆ رێككه‌وتنی هێزه‌ سیاسییه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه‌ جێگه‌ی رێزو ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عیراقییه‌كانه‌". 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket