riklam

بەفەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەت زەوی دابەشکرا

کوردستان 09:50 PM - 2022-12-01
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ٢٦٠ پارچە زەوی لە چەمچەماڵ و شۆرش و تەکیە بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، زەوییەکان بەفەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رۆژی ١/ ١٢ بە سەرپەرشتی رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و بەئامادەبوونی ئارام نەجات سەرۆکی شارەوانی و کۆمکاری زیندانیانی سیاسی چەمچەماڵ و کەرکوک و سلێمانی دابەشکراون.

لە قەزای چەمچەماڵ ١٥٠ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی چەمچەماڵ و ٦٨ زەوی لە ناحیەی شۆڕش و ٣٠ زەوی لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و١٢ زەوی لەناحیەی سەنگاو دابەشکرا کە پێشتر مامەڵەکانیان تەواوکرابوو.

لە وتەیەکدا قایمقامی چەمچەماڵ سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە فەرمانی دابەشکردنی ئەو زەوییانەی دابوو هاوکات و رایگەیاند: "هیوادارین خواست ئیدارەی  چەمچەماڵ زەوی بەسەر هەموو ئەو بەڕێزانەدا دابەش بکات کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket