riklam

یەكتیمی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی یەكێتی

ی ن ک 08:16 PM - 2022-11-30
  یەكتیمی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی یەكێتی

یەكتیمی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی یەكێتی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە هەڤاڵ سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن بەئامادەبوونی هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و لێپرسراوی بۆردەكان و لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و روناكبیری لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەب لەگەڵ لێپرسراوی راگەیانی مەڵبەندەكان كۆبووەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا لێپرسراوی هەردوو مەكتەبی رێكخستن و راگەیاندن پیرۆزباییان لەستافی نوێی راگەیاندنی مەڵبەندەكان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن و دەستخۆشیان لەستافی پێشووی راگەیاندنی مەڵبەندەكان كرد و كارەكانیان بەرزنرخاندن.

دواتر باسیان لەئەركی نوێ و شێوازی نوێی كاركردنی راگەیاندنی مەڵبەندەكان بەتایبەتی و راگەیاندنی یەكێتی كرد كەپێویستە هەموو كاربكەین بەیەكتیمی و هەماهەنگی بۆ سەرخستنی یەكێتییەكەمان كەمێژوویەكی پڕلەسەروەری و قوربانیدانی هەیە  لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا رێنمایی پێویستیان بۆ هەڤاڵان خستەڕوو دواتر لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندەكان سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان خستەڕوو بۆ باشتر كردن و بەهێزتركردنی راگەیاندنی یەكێتی.

 PUKMEDIA





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket