riklam

سودانی بەڵێنی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ بە پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەدات

ی ن ک 08:02 PM - 2022-11-30
   مەرزی كێلێ

مەرزی كێلێ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەڵێنی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ دەدات.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر كردنەوە و بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ دەربڕیوە و بەڵێنی پێداوە كە بڕیاری لەبارەوە دەربكات".

راشیگەیاند: "بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ گرنگی خۆی هەیە، چونكە ئاسانترین و خێراترین رێگەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و عیراق، هاوكات كردنەوەی مەرزی كێلێ ژمارەیەكی زۆر هەلی كار بۆ دانیشتووانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دەڕەخسێت".

مەرزی كێلێ هەردوو شارۆچكەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان و قەڵادزێ لە باشووری كوردستان پێكەوە دەبەستێتەوە و بە كردنەوەشی جموجۆڵی بازرگانی لەو ناوچانە زیاتر دەكات.

 PUKMEDIA





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket