riklam

باڵیۆز د. محەمەد سابیر: بەفكری سەرۆك مام جەلال خزمەت دەكەین

ی ن ک 05:57 PM - 2022-11-30
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی

باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی

باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رۆژی چوارشەممە 30-11-2022 لە بارەگای سەرەكی دامەزراوە لە سلێمانی پێشوازیكرد لە ئاوات محەمەد غەفور قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و سەرۆك و ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت. 

لە كۆبوونەوەیەكدا، باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوە سوپاسی قائیمقام و وەفدەكەی  كرد كە بەردەوام هەماهەنگ و هاوكاربوون و رایگەیاند:" وەك دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی؛ ئامانجمانە لە رێگەی فیكرو بیروبۆچون و دنیابینی سەرۆك مام جەلالەوە خزمەتی كۆمەڵگەو بەرەوپێشچونی بكەین.

سەرۆكی دامەزراوەكە ئاشكرایكرد: "لە ساڵی داهاتوودا بەرنامەی ستراتیژی دامەزراوە بریتی دەبێت لە كاركردن لە بواری كلتوری و یەكسانیخوازی جێندەری و رۆشنبیری و پەرەدان بە پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە هاوشێوەكاندا لە ناوخۆو جیهان".

ئاوات محەمەد غەفور قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی هاوكار و هەماهەنگی دامەزراوەكە دەربڕی دەبن و بەگرنگیزانی كە دامەزراوەكە خزمەتی بواری فەرهەنگی و رۆشنبیری سلێمانی و گەلی كوردو عیراق دەكات.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket