سەرۆكی پەرلەمان و باڵیۆزی كوێت جەخت لە بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا دەكەنەوە
جیهان 05:32 PM - 2022-11-30
د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و تاریق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی نوێی كوێت لە عیراق
د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە دوو دیداری جیادا پێشوازیی لە دەیڤد هەنت، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و تاریق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج، باڵیۆزی نوێی كوێت لە عیراق كرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە 30-11-2022، د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد هەنت، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری كرد، كە بەمەبەستی ماڵئاواییكردن و تەواوبوونی ئەركەكەیان لە هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كردبوو.
لە دیدارێكی نێوانیاندا، سەرۆكی پەرلەمان بەبایەخەوە باسی گرنگیی ماوەی كاركردنی بەڕێزیان و لێكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوانیان كرد و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لەو ئەركە نوێیەی كە لە ئایندەدا پێیان دەسپێردرێت.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، دواین پەرەسەندنە سیاسییەكان و چەند پرسێكی هەنووكەیی گفتوگۆی كورت خایەنیان لەبارەوە كرا، لای خۆیەوە، دەیڤد هەنت، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕی بۆ پێشوازیلێكردنیان و بەبایەخەوە باسی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان كونسوڵخانەی بەریتانیا و پەرلەمانی كوردستانی كرد.
لە كۆتایی دیدارەكەشدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گەشەپێدانی زیاتر و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەكانی نیوانیان كردەوه.
هاوكات هەر ئەمڕۆ د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە تاریق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج، باڵیۆزی نوێی كوێت لە عیراق و وەفدێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكی نێوانیاندا، باسی پەیوەندییە مێژوویی و كلتوورییەكانی نێوان هەردوو گەلی دۆست كرا، هاوكات چەند پرسێكی پەرلەمانی و رێژەی بەشداری و كۆتای ژنان، مافی پێكهاتەكان و ڕێژەی كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان گفتۆگۆیان لەبارەوە كرا.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، بە گرنگییەوە پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان، ئازادییە گشتییەكان و دیموكراسییەت لە هەرێمی كوردستان گەنگەشە كران، لای خۆیەوە، تاریق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج، باڵیۆزی كوێت لە عیراق، وێڕای خستنەڕووی پوختەیەك لەبارەی شێوازی كاری پەرلەمانیی وڵاتی كوێت و رێژەی بەشداریی ژنان، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ بوونی ژنێك كە سەرۆكایەتی یەكێك لە جومگە سەرەكییەكانی بەڕێوەبردنی وڵات دەكات لە هەرێمی كوردستاندا.
لە كۆتایی دیدارەكەشدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندیی دیپلۆماسپی نێوانیان لەسەر ئاستی پەرلەمانی كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
05:49 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28