riklam

چلەی ماتەمینی فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی بەڕێوەدەچێت

ی ن ک 04:06 PM - 2022-11-30
فەریقی یەكەم نەوشیروان فوئاد مەستی

فەریقی یەكەم نەوشیروان فوئاد مەستی

چلەی ماتەمینی فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و حزبی و خێزان و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای مەڕاسیمەكە بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندەوە و رایگەیاند: "فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی نموونەیەكی باڵای نێو كۆڕی خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان بوو، شارەزایی و ئەكادیمی بوونی لە بواری سەربازیدا لە سەرجەم ئەو پێگانەدا رەنگیدابووەوە كە كاری تێكدا دەكردن، كۆچكردوو رۆڵی گرنگی گێڕاوە لە بەدامەزراوەیی كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و داڕشتنی سیستمی كۆلێژ سەربازی قەڵاچوالان و كۆلێژ ئەركانی كوردستان و دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی پشتیوانی دوو".

راشیگەیاند: "لەسەر دەستی فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی سەدان سەركردە و فەرماندە و كادیری سەربازی پەروەردەكراون كە تا ئەم ساتە ژمارەیەكی زۆریان شەهید بوون و چوونەتە نێو كاروانی نەمرانەوە لەپێناو پاراستنی سەنگ و پێگەی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و گەلەكەمان".

هەر لە مەڕاسیمەكەدا وەستا رەسوڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە، وتاری هاوبەشی مەڵبەندی رێكخستی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەكانی 70 و هێزەكانی پشتیوانی دووی خوێندەوە و رایگەیاند: فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی لەنێو هێز پێشمەرگەدا زۆر سیفاتی جیاوازی هەبوو، لە فێربوونی ئەلف و بێی سەربازیدا هەموومان قەرزداری ئەوین".

رۆژی 20-10-2022، فەریقی یەكەم نەوشیروان فوئاد مەستی لە تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، رۆژی21-10-2022، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای ھێزەكانی حەفتا و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی، لە بارەگای فەرماندەی ھێزەكانی حەفتا لە مەراسیمێكی پڕشكۆ، سەربازی و شایستە بە رۆڵی و مێژووی خەباتی، تەرمی فەریقی یەكەمی روكن (نەوشیروان فوئاد مەستی) تێكۆشەری ناسراوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دۆستی نزیكی سەرۆك مام جەلال بەرێزەوە بەرەوە دوامەنزڵی بەڕێكراو لە گردی سەلیم بەگ لە سلێمانی بەخاكسپێردرا.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket