riklam

پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەی کارەبای گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک چارەسەردەکات

کوردستان 11:55 AM - 2022-11-30
دیلان غەفور

دیلان غەفور

نوێنەرانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهەوڵی بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە پارێزگای کەرکوک و لە حکومەتی فیدراڵ رەزامەندییان وەرگرتوە.

دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کیشەی کارەبا لەکەرکوک بەردەوامە، نوسراومان ئاڕاستەی وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵ کردوە، رەزامەندیمان وەرگرتوە بۆ ئەو گەڕەکانەی ناوەندی شار کە کێشەی زۆریی لۆدی کارەبایان ھەیەو پێویستیان بە محاویلەی زیاترە، لەسەر داوای ئێمە محاویلەی زیاترو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت، وەک گەڕەکەکانی؛ کوردستان، پەنجاعەلی، باروتخانەو شۆراو".

پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی

"پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بڕیاری دەستەی بۆچونەکانی لەناو وەزارەتی کارەبای لەسەر دراوەو لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوودا پارەی بۆ تەرخان دەکرێت"، دیلان غەفور وایوت.

لەگەڵ گەیشتنی بودجە جەخت لەم پرسە دەکەینەوە

نوێنەرەکەی کەرکوکی یەکێتی دەشڵێت: "ئەوەی تائێستا وەزارەت دەستبەکارنەبووە بۆ چارەسەری کێشەی ئەو گەڕەکانە تەنھا بەھۆی نەبوونی بودجەوە بووە، ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی بودجە بۆ پەرلەمان ئێمە جەخت لەم پرسە دەکەینەوەو بە پەسەندکردنی بودجە ڕاستەوخۆ کارەکان دەستپێدەکەن".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket